هه‌شت گه‌نج له عێراق كۆمه‌ڵكوژكران
06:43 - 17/10/2020
"زه‌مه‌ن"
پۆلیسی پارێزگای
سه‌لاحه‌دین، ته‌رمی هه‌شت هاوڵاتی دۆزیوه‌وه كه له‌گه‌ڵ چوار كه‌سی دیكه
رفێنراون، دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه.
لیوا قه‌ندیل
جبوری، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی سه‌لاحه‌دین رایگه‌یاند: پۆلیسی فریاكه‌وتن ته‌رمی هه‌شت
هاوڵاتی ناحیه‌ی فه‌رحاتیه‌ی سه‌ر به قه‌زای به‌له‌د له باشوری تكریت دۆزیوه‌ته‌وه،
كه 12 كه‌س بوون و له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه رفێنراون و تائێستاش
چاره‌نوسی چواره‌كه‌ی دیكه دیار نیه.
پارێزگای سه‌لاحه‌دین،
داواكارییه‌كی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران كرد بۆ ئه‌وه‌ی
لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كه بكات.
پارێزگای سه‌لاحه‌دین
ده‌ڵێت: دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێزێكی چه‌كدار 12 گه‌نجی فه‌رحاتیه‌یان رفاندووه و
دوای یه‌ك كاتژمێر به كوژراوی دۆزراونه‌ته‌وه كه گولـله‌باران كراون.
مسته‌فا كازمی، وه‌فدێكی
ئه‌منی باڵای ره‌وانه‌ی پارێزگاكه كردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه.