به‌ڵێن ئیسماعیل بۆ دكتۆر شێركۆ : له‌رووی دینییه‌وه گرنگه وه‌ك خۆی قسه بگێریته‌وه
06:11 - 17/10/2020
"زه‌مه‌ن"
به‌ڵێن
ئیسماعیل، په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان، وه‌ڵامی شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی
ئیسلامی ده‌داته‌وه، له‌سه‌ر قسه‌كردنی له باره‌ی وه‌زیری داراییه‌وه.
شێرکۆ جەودەت، به ده‌نگی ئه‌مریكا رایگەیاندبوو کە وەزیری دارایی لە کۆبونەوەی
لیژنەی دارایی په‌رله‌ماندا كه ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی پێشوو به‌ڕێوه‌چوو، وتویەتی "کەتنمان ناوەتەوە و فریامان بکەون".
به‌ڵێن ئیسماعیل په‌رله‌مانتاری گۆڕان، له وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌دا ده‌ڵێت "هەم لە رووی بەهای دینیەوە هەم لە رووی سیاسییەوە گرنگە ئینسان وەک خۆی رووداوەکان بگێڕێتەوە تا
خەممان چارەسەری کێشەکانی خەڵک بێت نەک یەکتر شکاندن و خۆ بەپاڵەوانکردن لەسەر شانی
کەسانی دی".
له باره‌ی رسته‌ی "کەتنمان ناوەتەوە و فریامان بکەون". به‌ڵێن وتی "له راستیدا وەزیری دارایی قسەی وای نەکردوە،
بەڵام لە وەڵامی پرسیار‌و تێبینیەکانی کاک دکتۆردا رایگەیاند کە ئەم بریارانە بریاری
ناچاری و درێژکراوەی بریاری نایاسایی پاشەکەوتی موچەیە کە حکومەتی هەرێم بە بەشداری
یەکگرتووی ئیسلامی لە کابینەی پێشوو ئەو بریارەیداوە".
به‌وته‌ی به‌ڵێن ئیسماعیل شێركۆ جه‌وده‌ت هیچ وەڵامێکی بۆ وەزیری دارایی پێنەبووه
و وتویه‌تی راستە ئۆپۆزسیۆنین بەس ئەمانەوێت هاوکاری ئەم حکومەتە بین و پێشنیاز بۆ
چارەسەر بکەین".
ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی رابردوو بۆ روونكردنه‌وه له‌سه‌ر
موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرانی دارایی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كۆبوه‌وه.