جیهان

نوێترین ئاماری گیان له‌ده‌ستدان و تووشبووانی كۆرۆنا له‌جیهاندا

11:41 - 16/10/2020 245 جار خوێندراوەتەوە

"زه‌مه‌ن"


ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا 39 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند و هاوكات ژماره‌ی مردووانیش به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ یه‌ك ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.

 

بەپێی‌ ئامارەکانى ماڵپەری "Worldometer"  ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 16ی تشرینی یه‌كه‌م، ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا  گەیشتە 39 ملیۆن و 78 هەزار و 278 کەس لەسەرتاسەری جیهاندا.

 

هەر گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ تاوه‌كو ئێستا 29 ملیۆن و 284 هەزار و 830 تووشبوو چاکبونەتەوە و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌.

 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌رتاسه‌ریی جیهاندا به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ زیاتر لە یەک ملیۆن و 100 هەزار كه‌س بەهۆىئەو ڤایرۆسەكه‌وە گیانیان لەدەستداوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement