804 جیهان

کۆشکی سپی نوێترین زانیاریی لەبارەی تەندروستیی ترەمپ ئاشکرادەکات

06:53 - 03/10/2020

کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، دۆخی تەندروستیی ترەمپ زۆر باشە و لە دۆخێکی تەندروستیی جێگیردایە.

کۆشکی سپی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دۆخی تەندروستیی ترەمپ جێگیرە و پلەی گەرمی لەشی بەرزنەبووەتەوە. دەشڵێت، ئێستا لە نەخۆشخانەوە ئەرکەکانی خۆی ڕادەپەڕێنێت.

هاوکات، تیمی پزیشکی ترەمپ ئاماژەی بەوەکردووە، ترەمپ لە دۆخێکی تەندروستیی زۆر باشدایە و هەناسەی دەستکردی بۆ بەکارناهێنرێت و بۆ ماوەی 10 رۆژ لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە.

دەشڵێت، ئەمڕۆ ترەمپ پزیشکانی ئاگادارکردووەتەوە، کە دەتوانێت نەخۆشخانە جێبهێڵێت.

دوێنێ، دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لە توشبوونی بە کۆرۆنا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن