په‌رله‌مانتارانی عێراق پشتیوانی له‌فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانی هه‌رێم ده‌كه‌ن
05:40 - 26/09/2020
"زه‌مه‌ن"
ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی
عێراق پشتیوانی له فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانی هه‌رێم ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن حکومەتی
ھەرێم دەستھەڵگرێت لە سیاسەتی چەوساندنەوەی فەرمانبەران و بڕینی موچەکانیان.
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا،
15 نوێنه‌ری پارێزگاكانی هه‌رێم له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه،
پشتیوانی له داواکاری مامۆستایان و فەرمانبەران و ناڕەزایەتییەکانیانی هه‌رێم دەکەن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه "داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین
دەستھەڵگرێت لە سیاسەتی چەوساندنەوەی فەرمانبەران و بڕینی موچەکانیان و مانگانە و
لە کاتی خۆیدا موچەکانیان دابین بکات".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه‌وا بڕیاره سبه‌ینێ له‌لایه‌ن مامۆستایانی ناڕازییه‌وه خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ریی به‌ڕێوه‌بچێت.
دەقی راگەیەنراوەکە:
پشتیوانی لە داخوازی مامۆستایان و فەرمانبەران
ئێمە ئەو پەرلەمانتارانەی لە خوارەوە ناومان ھاتووە کە نوێنەرایەتی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەکەین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پشتیوانی داواکاری مامۆستایان و فەرمانبەران و ناڕەزایەتییەکانیان دەکەین.
داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین دەستھەڵگرێت لە سیاسەتی چەوساندنەوەی فەرمانبەران و بڕینی موچەکانیان و مانگانە و لە کاتی خۆیدا موچەکانیان دابین بکات.
1. ئەحمەد حاجی رەشید
2. غالب محمد عەلی
3. سروە ونس
4. یسرا رەجەب
5. رێبوار کەریم مەحمود
6. رابون مەعروف
7. سەرکەوت شەمسەدین
8. جەمال کۆچەر
9. موسەنا ئەمین
10. کاوە محمد
11. هۆشیار عەبدوڵا
12. سەلیم هەمزە
13. یوسف محمد سادق
14. بەهار مەحمود
15. عەبدولباری مودەریس