کوردستان

شاندێكی حكومه‌تی عێراقی سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات

10:08 - 24/09/2020 1205 جار خوێندراوەتەوە

 "زەمەن"

شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سه‌ردانی  هەرێمی کوردستان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی كارتی نیشتمانی و  باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە.

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا، عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ "بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، بڕیارمدا بە رەوانەکردنی شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی عێراق بۆئەوەی سەردانی هەولێر بکەن و لەگەڵ هاوتاکانیان لە هەرێم باسی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بکەن".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئەو کێشانە پەیوەندییان بە گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبوون و بەستنەوەی تۆڕی کارتی نیشتمانی و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی تایبەت بە کارتی نیشتمانیی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

پێشتر گواستنەوەی ئەو دۆکیۆمێنتانە لەنێوان پارێزگاکان پێویستی بە رەزامەندیی بەغدا بوو. هه‌ر بۆیه‌ داوا لە بەغدا كراوه‌، هەرێمی کوردستان بە تۆڕەکانی عێراق ببەسترێتەوە بۆئەوەی هاوڵاتییانی هه‌رێم بۆ راست و دروستیی بەڵگەنامەکان سەردانی بەغدا نەکەن و لە رێگەی ئەو تۆڕەوە مامەڵەکانیان بۆ رایی بكرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement