سەرۆکی دەستەی ژینگە داوای دیاریکردنی ڕۆژی (گوند) دەکات
10:45 - 21/09/2020
"زەمەن"
سەرۆکی دەستەی ژینگەی كوردستان داوا له‌په‌رله‌مان ده‌كات رۆژێك بۆ گوند
دیاری بكات و ده‌شڵێت: پێویستە گوندەکان بکرێن بەشاری بچوک بۆئەوەی خەڵکی گوندەکان
کۆچ بۆ شارەکان نەکەن و شارەکان نەکرێن بە گوندی گەورە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێك، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێککەوتی 21ی ئه‌یلول، ئەندازیار عه‌بدولڕه‌حمان
سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەک لە ئه‌ندامانی
په‌رله‌مان حاجی سەفین گەردی ئەندامی لێژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و نزار مه‌لا
غه‌فار ئەندامی لێژنەی شارەوانی و گەشت و گوزار لەپەرلەمانی کورستان کۆبووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه
لەکۆبونەوەکەدا جه‌خت لەوە کراوه‌ته‌وه کە پێویستە گوندەکان بکرێن بەشاری بچوک بۆ ئەوەی خەڵکی
گوندەکان کۆچ بۆشارەکان نەکەن و شارەکان نەکرێن بە گوندی گەورە.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، پەرەپێدانی گوندەکان لەروی گرنگیدان بەبەرهەمی خۆماڵی
و دابین کردنی زیاتری خزمەتگوزاریەکان و دروستکردنی شوێنی گەشتیاری دەکرێت، بۆئەوەی گوندەکان هەم ببن بە شوێنی گەشتیاری و هەروەها ناساندنی کەلتور و شوێنەوارە دێرینەکان و بەرهەمە خۆماڵیەکانیش
کە سەرەنجام دەبێتە هۆی ساغ کردنەوەی بەرهەمەکان و بەهێزبوونی ئابووری کوردستان بەتایبەت
ئابووری خەڵکی گوندەکان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگهیهنراوهكه، سەرۆکی دەستەی ژینگە داوای لە ئەندامانی پەرلەمان
کردووه، کە لە پەرلەمان لەڕێگای یاساوە رۆژێک
دیاری بکرێت بەناوی ڕۆژی گوند یان ڕۆژی لادێ. هەروەها ئامادەیی خۆیشی دەربڕیوه بۆ
هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەک ب ۆپەرلەمانی کوردستان بۆخزمەت کردنی گوند‌و لادێکان و
بەرەو پێشبردنی کەرتی گەشتیاری لەکوردستان.