848 کوردستان

نوێترین زانیاری لەسەر ناردنی 320 ملیار دینارەكەی بەغدا

09:13 - 21/09/2020

"زەمەن"


وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا رایگەیاند، تائێستا 320 ملیار دینارەكەی بەغدا نەگەیشتوەتە هەرێمی كوردستان، هیچ ئاماژەیەكیش دەرنەكەوتوە كە حكومەتی عێراق دژی ناردنی بێت.


خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "حكومەتی هەرێم پابەندە بەو رێككەوتنەی لەگەڵ بەغدا كردویەتی، پابەندبونەكەمان تا یاسای بودجەی ساڵی 2020 بەردەوام دەبێت".

 

وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا وتیشی، "ئەو ئلتیزاماتانەی لەسەر هەرێمی كوردستانە جێبەجێی دەكات، هیچ ئاماژەیەكیش دەرنەكەوتوە كە حكومەتی عێراق دژی ناردنی ئەو 320 ملیار دینارە بێت، بەڵام تائێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتوەتە هەرێمی كوردستان".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن