462 کوردستان

عەلی حەمە ساڵح: 27 كۆمپانیا لە مەرزەكان مانگانە 60 ملیۆن دۆلار وردەگرن

10:18 - 16/09/2020

"زەمەن"


ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، 27 كۆمپانیا لە خاڵە سنوریەكان مانگانە نزیكەی 60 ملیۆن دۆلار وردەگرن. 

 
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، "پێدانی خزمەتگوزاری خاڵی سنوری و بازگەكان و وەزارەتی ناوخۆو شارەوانی بە ژمارەیەك كۆمپانیا گەورەترین گەندەڵیە".

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، "كۆمپانیا لە خاڵە سنوریەكان مانگانە نزیكەی 60 ملیۆن دۆلار وردەگرن، كۆكردنەوەی پارەی كرێی تابلۆی بازرگانی و خۆڵوخاشاك  و ئاو ... هتد  دراوە بە كۆمپانیا، چەندین خزمەتگوزاری دامەزراوەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ هاتوچۆ و بازگەكان دراوە بە كۆمپانیا".

ئاماژەی بەوەشكرد، "زۆرینەی ئەم كۆمپانیایانە هیچ كارێكی ئەوتۆ ناكەن و مانگانە چەندین ملیۆن دۆلار وەردەگرن، بڕیاردراوە پێداچونەوە بە گشت گرێبەستەكاندا بكرێت".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن