وەزارەتی خوێندنی باڵا؛ هاوسەرگیری مامۆستا و خوێندکاری قەدەغەکرد
04:45 - 13/09/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند: ئەگەر مامۆستا و خوێندکار هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ یەکدی بدەن، دەردەکرێن و کەیسەکەیان دەچێتە دادگا.
ئەمڕۆ یەکسەممە، ١٣یئەیلولی ٢٠٢٦، وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لەمەودوا ئەگەر مامۆستای زانکۆ خوێندکارێکی هەراسانی سێکسی بکات، هەوڵی دروستکردنی پەیوەندیی سۆزداری و هاوسەرگیری لەگەڵ بدات، یان بە پێچەوانەوە ئەگەر خوێندکار ئەو هەوڵانە بدات، ئەوا وەکو تاوان هەژمار دەکرێت و جگە لە دەرکردنیان، کەیسەکەیان رەوانەی دادگا دەکرێت