فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی پابەندی ڕێککەوتنی حزبەکانیان کران
08:59 - 15/09/2020
"زەمەن"
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلهمانی كوردستان رایگەیاند، ھەردوو فراكسیۆنی پارتی و یەكێتی پابەندكراوین كە پابەندی رێكەوتنەكانی پێشووی پارتی و یەكێتی بین.
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆن پارتی لە پەرلەمانی كوردستاندا ڕایگەیاند: راستە پێشتر ھەندێك جار ناكۆكی لەنێوان ھەردوو فراكسیۆندا ھەبووە، بەڵام ئێستا رێكەوتووین، ھەردوو فراكسێون بە تەواوی پابەندی ئەو رێكەوتنانەی رابردوو دەبین، كە لە نێوان ھەردوو حزبدا کراون.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕاشیگەیاند ئەمە بەو مانایە نایەت ئێمە وەكو دوو فراكسیۆنی گەورە لە پەرلەماندا قۆرغكاری دەكەین و پەرلەمان بەو شێوەیەی كە دەمانەوێت ئاراستە دەكەین، بەڵكو بەشێكی گرنگ دەبین لە كاراكردنی كاری پەرلەمان".
باسی لەوەشکرد ئێمە، لە بەشداربووانی حكومەت ناتوانین خۆمان بێبەری بكەین لە كارەكانی حكومەت و پشتیوانی لە كارەكانی حكومەتیش دەكەین.