عه‌دنان عوسمان ده‌نگۆیه‌ك ڕه‌تده‌كاته‌وه
06:29 - 15/09/2020
عه‌دنان عوسمان، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌نگۆیه‌كی له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه.
هه‌ندێك میدیای هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویانكرده‌وه، كه گوایه عه‌دنان عوسمان وته‌بێژ و سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شكردووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، عه‌دنان عوسمان له تویتێكدا له تویته‌ری خۆی سه‌رجه‌م ده‌نگۆكانی ره‌تكرده‌وه و نوسیویه‌تی "له شوێنی خۆم به‌رده‌وامم و به‌رده‌وام ده‌بم، ئاڵاكه‌ی نه‌وشیروان شه‌كاوه بێت".
عه‌دنان عوسمان، له‌گه‌ڵ پۆستی وته‌بێژ ، سكرتێری جڤات، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه.
ماوه‌یه‌كه هێرشێكی به‌ر فراوانی راگه‌یاندن، دژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵسوڕاوه‌كانی ده‌ستیپێكردوه و به‌شێك له میدیاكان هه‌واڵی ناڕاست و بێ بنه‌ما بڵاوده‌كه‌نه‌وه.