356 عیراق

عێراق.. کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرانە ئامانج

11:13 - 14/09/2020

"زەمەن"


شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە دیوانییە و بابل دوو بۆمبی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەقینەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.


لە راگەیەنراوێکدا شانەی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، لە هەردوو پارێزگای دیوانییە و بابل، لەو کاتەی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خەریکی کشانەوبوون کراونەتە ئامانج.

روونیشیکردووەتەوە، کشانەوەی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەلایەن کۆمپانیای عێراقییەوە دەگوازرێنەوە و شۆفێرەکان عێراقین و بیانی نین.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە هۆی بۆمبەکانەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و لە ئێستادا پرۆسەی کشانەوەیان بەردەوامە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن