3030 تەندروستی

سوودەکانی لیمۆ بۆ جوانکردنی پێست

11:25 - 27/08/2020

زەمەن-تەندروستی

لیمۆ یەکێکە لە میوە سەرسوڕهێنەرەکان بۆ پێست. دەتوانرێت سودێکی زۆری لێ وەربگیرێت بەو ڤیتامینانەی کە تیایەتی بۆ پێست و تەواوی جەستە.

سووسەکانی ئەمانەن:-
- لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ڕۆژانە خواردنی لیمۆ وات لێ دەکات بەدوربیت لە کێشەی کەمی ڤیتامین سی.
- لابردنی خاڵی ڕەشی دەموچاو ئەویش بە بەکارهێنانی لە شەودا و شۆردنی بە ئاوی سارد پاش لەخەوهەستان .
- بۆ گەشانەوە و ساف بونی پێست و میوەیەکی باشە بۆ پاککردنەوەی دەموچاو و لابردنی پەڵە.
- تێکەڵ کردنی سۆدە لەگەڵ ئاوی لیمۆ بەکارهێنانی بۆ شوێنە هەستیارەکان دەبێتە هۆی سپیبونەوەیان.
- بەکارهێنانی ماسکی لیمۆ بۆ دەمووچاو دەبێتە هۆی پاک کردنەوە و شێدارکردنەوە، ئاوی لیمۆ لەگەڵ هەنگوین و زەیتی زەیتون تێکەڵ دەکەین بۆ ماوەی ١٠ خولەک بە دەموچاوەوە دەبێت و پاشان بە ئاوی سارد دەشۆردرێت.

- ئاوی لیمۆ لەگەڵ ڕۆنی بادەمی شیرین تێکەڵ بکرێت و بدرێت لە دەموچاو بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بەسوودە بۆ لابردنی خانە مردوەکانی پێست.

 

 

 

سەرچاوە/ مای سێرتی سپۆت

وەرگێڕ/لەنیا غەزالی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن