وێنە؛ هێزە ئەمنییەکانی هەولێر بڵاوە بە کۆبوونەوەی هاوڵاتیان دەکەن
07:37 - 14/08/2020
"زه‌مه‌ن"
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بڵاوەیان بە کۆبونەوەی بەشێک
لە هاوڵاتیان لە شوێنە گشتییەکان کردووە، کە ئەو شوێنانە بۆ مەیخواردنەوە و نێرگەلەكێشان
بەکاردەهێنرا و بووه‌ته هۆی بێزاری هاوڵاتیان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه
"بەشی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكانی هەولێر، لە هەڵمەتێكدا هەڵسان بە چۆڵكردنی
زۆربەی شوێن و شەقامە گشتییەكان، كە بەشێك لە هاوڵاتیان ئەم شوێن و شەقامه گشتیانەیان
بۆ مەیخواردنەوە و نێرگەلەكێشان بەكار دەهێنا و خەڵكیان بێزار دەكرد".
بە گوێرەی رێنماییە تەندروستییەکان و بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم،
بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هه‌ر جۆره كۆبوونه‌وه‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه
و جێی مه‌ترسییه.




