سڤێتلانه ئێێكسێڤیچ: لۆكاشینكۆ جه‌نگی به‌رامبه‌ر میلله‌تی خۆی به‌رپا كردووه``
05:09 - 14/08/2020
دیدارساز: یۆری دراكاچروست
وه‌رگێڕانی: گۆران مه‌ریوانی
له بێلاڕووس، دوای ده‌نگدانێكی گزیوفزی، توندوتیژی
له هه‌ڵكشانێدایه – رقوكینی خه‌ڵكیش هه‌مان ره‌وشی گرتووه. وه‌رگری خه‌ڵاتی
نۆبێڵی 2015 ئه‌ده‌ب، سڤێتلانه ئێلێكسێڤیچ، 1947- ....، ده‌خوازێ كه دیكتاتۆر
ئێلیكسانده‌ر لۆكاشینكۆ پۆستی سه‌رۆكۆماریی به‌جێبێڵێ.
- به خه‌یاڵی هیچكه‌س له ئێمه‌دا نه‌ده‌هات پۆلیسی كڕه‌ڤاڵ(=پۆلیسی
بۆ پڕۆتێست) ئاوها ره‌فتاربكا، وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبێڵی 2015 ده‌ڵێ.
پ: چۆن له‌و رووداوانه ده‌ڕوانیت كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا له
بێلاڕووس روویانداوه؟
و: من له‌و باوه‌ڕادام ده‌سه‌ڵات جه‌نگی دژ به خه‌ڵكی خۆی به‌رپا
كردوه. به به‌ر چاویشمه‌وه ده‌بینم چۆن جڤاك رادیكاڵ ده‌بن. ته‌نانه‌ت به خه‌یاڵی
هیچ یه‌كێ له ئێمه‌دا نه‌ده‌هات پۆلیسی كڕه‌ڤاڵ ره‌فتارێكی ئاوها بنوێنن. له‌م
جۆره رووداوانه‌مان له وڵاتانی تر بینیوه، به‌ڵام لێره ته‌قه له تڕۆمبێلێك
ده‌كه‌ن منداڵێكی گچكه‌ی تێدایه، منداڵ سه‌راپای له خوێن هه‌ڵكشاوه، له ژنێكی
دووگیان ده‌ده‌ن، ئه‌ژنۆ له‌سه‌ر پشته-ملی گیراوه‌كان داده‌نێن، كارێك كه هانی دانیشتووانی
ره‌شپێستی ئامریكای دا رابن.
- له شه‌قامه‌كاندا خه‌ڵكی راپێچ ده‌كه‌ن. ده‌ست-به‌سه‌ركان له
لۆكاڵی وه‌رزشاندا بێ-نان و ئاو ده‌هێڵڕێنه‌وه. ئه‌و خه‌ڵكه‌ش، كه گرینگ‌ترین
شتێكی ئه‌و ره‌وشه‌یه، هه‌ر هه‌موویان كه‌سانی ئاشتییارن. ئه‌مڕۆ ژنان به جه‌سته‌یان
پشتێنێكی زینده‌یان درسوتكردوه‌و داواده‌كه‌ن
``ده‌مانه‌وێ راستی له‌مه‌ڕ ده‌نگدان بز‌انین، پیاوه‌كانمان مه‌كوژن.`` ئه‌وان
گوڵیان پێییه، نزا ده‌كه‌ن و ده‌پاڕێنه‌وه له‌به‌رده‌م گڕی هه‌میشه‌گی-دا(=په‌یكه‌ریی
سه‌رباز له مه‌یدانی مینسك، و.گ). كه‌چی كه خه‌ریكن مه‌یدان چۆل ده‌كه‌ن پۆلیسی كڕه‌ڤاڵ په‌لاماریان ده‌دا. به‌بێ ئه‌وه‌ی،
به باش یا خراپ خۆم له باسی رووداوه‌كانی شه‌وی بده‌م. ئێ ئه‌مه ڕێك به‌رپاكردنی
جه‌نگه.
پ: تۆ وای بۆ ده‌چیت خه‌ڵكی دڵنیان به دۆڕاندنی لۆكاشینكۆ له‌هه‌مبه‌ر
تشیانۆسكایا دا؟
و: ته‌واو دڵنیام. ده‌شزانم ئه‌و حه‌مكه دڵنیاییه‌وم له كوێ ڕا
هاتووه. به هیچ كلۆجێ كه‌س له ده‌وروپشتی خۆی یه‌كێ نابینێ عاشقی لۆكاشینكۆ بێ،
كه‌س ئاماده نییه بۆ ئه‌و راپه‌ڕێ، وه‌ك له‌وه‌و پێش ده‌یانكرد. ئێ باشه چۆن
مرۆڤ، دوای گشت ئه‌و رووداوانه‌ی له شه‌قامه‌كانی ئێمه دا ده‌گوزه‌رێن، بڕوای به‌م
زه‌لامه هه‌بێ؟ ئاناتۆلیا لیابێزدكا ئاوها ده‌ڵێ(=ئۆپۆزیسۆنه‌وان، و.گ)، وای بۆ
ده‌چم زانیاری دڵنیاده‌ری له‌كنه، چوون پۆلیسێكی زۆری كڕه‌ڤاڵی روسیا لێره‌یه.
كێ حه‌ز به چاره‌ی ئه‌وانه ده‌كا؟
- بێلاڕووسه‌كان به درێژایی كات دڵنیاییان داوه كه ئێمه مرۆڤانی
ئاشتییارین، ئێمه نه خه‌ڵك بیراز ده‌كه‌ین و نه كه‌سێ ده‌كوژین. ئا ئه‌م دڕنده‌ییه
نامرۆڤانه و شه‌یتانكارانه كه پۆلیسی كڕه‌ڤاڵ ده‌ینوێنن له پای چی، سه‌خته بچێته
ئه‌قڵمه‌وه پۆلیسی بێڵارووس بن. ده‌مه‌وێ بڕوام به جۆرێ بێ كه پیاوانی بێلارووس
ده‌ستیان ناچێته سه‌ر بیرازكردنی دایكان و خوشكانیان. له شارۆچكه‌كاندا، گچكه‌ن،
تێیدا ده‌كرێ هه‌موو كه‌س یه‌كتر بناسن، پۆلیسی كڕه‌ڤاڵ ره‌تیان كردۆته‌وه بكه‌ونه
گیانی خه‌ڵكی. نایانه‌ّوێ ده‌ستیان بچێته كه‌سوكار و نزیكانیان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره
ده‌گوزه‌رێ ناچێته ئه‌قڵه‌وه.
پ: هه‌ڵوێستت چییه له‌مه‌ڕ سه‌فه‌ری سڤێتلانه تشیانۆڤسكایه‌س بۆ ده‌ره‌وه‌ی
وڵات؟
و: من ڕام وه‌ك زۆربه‌ی ئه‌وانه‌یه كه ده‌ڵێن، ئه‌و فرمانی خۆی به
جێگه‌یاندوه. ئه‌و سیمبۆلێكی گۆڕانكاری بووه و ده‌بێ، تینووی ژیانێكی نوێ و
سادقانه‌یه، گیانی به‌ختكردوه بۆ میلله‌تی خۆی و شووه‌كه‌ی. له كۆتاییشدا تاقه
مرۆڤێ گشت ده‌سه‌ڵاتێكی له ده‌ستدا نییه. چی له ده‌ست بێ درێخی نه‌كردوه. ناكرێ
بۆم شتێكی نه‌رێنی له‌مه‌ڕ ئه‌و بێژم.
- له‌و بڕوایه‌دام كاتی ئه‌وه هاتووه پیاوان بێنه سه‌ر شانۆ. با كۆمێته‌یه‌كی
نه‌ته‌وایه‌تی رزگاریی وڵات رۆبنێیین، رێده‌ن با ئێلیت(=نوخبه) گردبێته‌وه، با
ته‌واوی جڤاگ به‌شداری خه‌بات بن، نه‌ك ته‌نیا ئه‌و سێ ژنه. هه‌ر یه‌كێ له‌وان به
رێگایه‌ك نایابن و چاكن – ڤێرنایكا تساپكالا و ماریا كالێسنیكاڤا-ش. ماریا له
پۆستی خۆیدا ماوه‌ته‌وه. به‌ڵام گه‌ر مرۆڤ منداڵی خۆی بكاته قوربانی و ئێمه‌ش بز‌انین
چۆن ``هێز-و-توانا‌مان`` ده‌كرێ به‌كار بهێنین، چۆن ده‌كرێ ئه‌وان شه‌رمه‌نده بكه‌ین،
ئه‌وده‌م مرۆڤ پێویست ناكا بحه‌په‌سێ به‌وه‌ی سڤێتلانه و ڤێركانیكا مه‌یدانیان
چۆڵ كردوه. به‌ڵام من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
- ده‌كرێ نێوبژیه‌وان بیت؟
- نێوبژوانی نێون كێ و كێ ئاخر؟
پ: نێوان ئه‌وانه‌ی كه ئێستێ له ناكۆكیدان.
- گه‌ر كه‌مێ گه‌نجتر باما، نه‌خۆشیش نه‌باما، ره‌نگه بكرابا.
من به هه‌موو هێزێكه‌وه كه هه‌مه
یارمه‌تی ده‌ده‌م، به‌ڵام من بۆ خۆم نه تواناگه‌لێكی فیزیكی و نه رۆحیم له‌وجۆره‌م
هه‌یه تا رابه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌كه بكه‌م.
پ: چت هه‌یه به‌و كه‌سانه‌ی بێژی كه له پڕۆتێستدان و ره‌نگه ئیدامه‌ش
به پڕۆتێستیان بده‌ن؟
و: ئه‌من، به‌رامبه‌ر به‌وان، سوپاسبێژم، چوون ئه‌وان شكۆی ئێمه‌یان
رزگار كرد. ئه‌من، له‌و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دواییدا، عاشقی خودی میلله‌ته‌كه‌ی خۆم
بووم. ئه‌مانه ته‌واو مرۆڤگه‌لێكی نوێن، ئه‌وان ته‌واو و به شێوه‌یه‌كی تا بكرێ
جیاواز به هێزن. پێشتر كه‌مێ له‌وان بێ-ئومێد بووم، لێ ئێستێ نا. ده‌بێ ئێمه خۆمان
چاتر رێكبخه‌ین. خه‌بات خۆی رێببه‌ری خۆی ده‌بینێته‌وه. ناشێ مرۆڤ بڕوای به‌وه بێ،
چی شت هه‌بێ ته‌نیا به‌و سێ ژنه ده‌كرێ.
پ: ده‌ی باشه تۆ حه‌ز ده‌كه‌یت چی به لۆكاشینكۆ بڵێییت؟
و: تۆ پێشتر هه‌مان پرسیارت لێكردم.. حه‌ز ده‌كه‌م هه‌مان شتێ بڵێم كه
سڤێتلانه كاڵینكینا (=رۆژنامه‌وانێكی دیاره، و.گ) گه‌لێ شایستانه فۆرمۆلێره‌ی
كردوه: ``به جێی-بێڵه به‌ڵام جوان.`` لێ ئاخر ئه‌وه روونادات، پێشترخوێن رژاوه،
جا، ده‌ست بكێشه‌ره‌وه، پێش ئه‌وه‌ی دره‌نگ بێ، پێش ئه‌وه‌ی تۆ .... خه‌ڵكی
بهاوێژیته نێو ئه‌و خه‌ڕه‌نگه به‌ده‌وه، خه‌ڕه‌نگی شه‌ڕی نێوخۆ. بڕۆ. كه‌سێ –مه‌یدانی-
ناوێ، كه‌س خوێن ڕشتنی گه‌ره‌ك نییه. ئه‌وه ته‌نیا تۆیت كه ده‌سه‌ڵاتت گه‌ره‌كه.
ئه‌وه رێك، كتومت، نیازی تۆیه كه خوێن ده‌خوازێ.
- لیستی-ده‌نگدانی هه‌موو وێستگه‌ی ده‌نگدانان ده‌بێ بخترێته پێش
چاوی گشت. تا خه‌ڵكی بزانن چۆن ده‌نگیانداوه. رێبده‌ن كارێكی ئاوها ئه‌نجامبده‌ین.
رێبده‌ن تا خه‌ڵكی ببینن كاندیداته‌كان چه‌ند ده‌نگیان هێناوه. من له‌و باوه‌ڕه‌دام
كه سڤێتلانه تشیانۆڤسكایا براوه بووه، گومانم به هیچ كلۆجێ له‌وه‌ی نییه. خه‌ڵكی
خوازیاری گۆڕانكارین.
تێبینی: دیداره‌كه له سڤابۆدا.ئۆرگ، 12\8 په‌خشكراوه.