2182 شیوازی ژیان

دەبێت ئەمڕۆ بورجەکەت چیت پێ بڵێت؟

09:19 - 14/08/2020

زەمەن-لایف ستایل

شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 14-8-2020 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
بەهۆی کارێکی یاساییەوە بڕێک پارە خەرجدەکەیت، هەوڵبدە لەمەودوا گرنگی بە کارەکەت بدەیت و هەوڵەکانت چڕتر بکەیتەوە بۆ هەموو شتێک.

گا (4/20 بۆ 5/20)
 مەهێڵە کێشەی کارەکەت کاریگەری بکاتەسەر خێزانەکەت، خێرا چارەسەری بۆ بدۆزەرەوە تا گەورەتر نەبووەو ئابڕووت نەچووە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
 دەرفەت بۆ دەورو بەرەکەت بدە کە هاوکاریت بکەن لە رووی مادییەوە، خۆشەویستەکەت بەتەواوی پشتگوێ خستووەو بڕیاری جیابوونەوە دەدەیت.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
بەبێ هیچ شتێک خۆتت لە کەسوکارەکەت زویر کردووە بەمەش کەسایەتیت لاواز دەکەیت، ئاگاداری هەڵسوکەوتەکانت بە ئەگەر نا زەرەر دەکەیت.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
هەوڵمەدە لە شوێنی کارەکەت هاوڕێکانت بەکاربێنیت بۆ کارەکانی خۆت، تاوەکو رووداوی ناخۆش روونەدات و زیان بەکەسایەتیت بگەیەنێت.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
لە چەند رۆژی داهاتوودا لە کارەکەت بەرپرسیارێتیت لەسەر زیاد دەبێت و پێویستە بە جدی هەوڵ و تواناکانت بخەیتە کار.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
دەتەوێت پلان لەدژی کەسێک دابنێیت، بەڵام دواتر پەشیمان دەبیتەوەو لێی دووردەکەویتەوە، تووشی ئازاری مل دەبیت.

 

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
 هێندە خۆپەرست مەبە لە ئاست کەسە نزیکەکانت و گرنگیان پێبدە، چونکە تووشی هەر کێشەیەک بیت ئەوان هاوکاریت دەکەن.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
پێویستە بەدوای کارێکدا بگەڕێیت کە بۆت گونجاو بێت و تێیدا هەست بە قەلەقی و ترس نەکەیت و تواناکانتی تێدا دەربخەیت.

 

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
لەرووی ماددیەوە هاوکاری چەند کەسێک دەکەیت و بەمەش کەسایەتیت هەمیشە بە بەرزی دەمێنێتەوە، تووش بەرزی فشاری خوێن دەبیت.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەمڕۆ چەند شتێک دەکڕیت و دڵخۆش دەبیت، هەروەها هەواڵێکی خۆش دەبیستیت و هەموو خەمەکانت نامێنێت، تەندروستیت باش دەبێت.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)

هەڵسوکەتت لەگەڵ خۆشەویستەکەت هێندە توند مەکە و کۆنتڕۆڵی توڕە بوونەکانت بکە، پێویستە گرنگی بە خواردنی میوە بدەیت چونکە جەستەت ڤیتامینی کەمە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن