وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌باره‌ی مووچه‌وه وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌داته‌وه
11:33 - 12/08/2020
"زەمەن"
وەزارەتی دارایی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، حکومەتی فیدڕاڵ پابەندە بە دابینکردنی
موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، به‌ڵام حکومەتی هەرێم
ورد نەبووە لە دەستنیشانکردنی کێشەکان بەتایبەتی لە "پرسی نەرمینواندنی
گەورەی حکومەتی فیدراڵ بۆ کارئاسانیکردن لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک، کە خزمەت بە
خەڵکی کوردستانی عێراق دەکات".
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاشكرایده‌كات، "گفتوگۆکان
هەنگاوی پێشکەوتوویان بڕیوە، حکومەتی فیدراڵیش لە سەرەتاوە پێ‌داگر بووە لە پاراستنی
مافی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانی عێراق و گەرەنتیکردنی مووچەکانیان، بەتایبەتی دوای
ئەوەی ئاشکرابوو کە ئەو بڕە پارانەی دەنێردران بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم، نەدەگەیشتن
بەوانەی شایستەین، سەرەڕای ئەوەی داواکاریی دەیان هەزار فەرمانبەرمان پێگەیشتووە کە
دەیانەوێت مووچەکانیان لەڕێی میکانیزمی بانکییەوە وەربگرن".
وه‌زاره‌تی دارایی
عێراق ده‌ڵێت، "سەرمانسووڕما لە ڕاگەیەنراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی
هەرێم لەبارەی ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان بەغداد و هەولێر، کە تایبەتن بە خەرجییە
داراییەکان و ڕێکخستنی داهاتە فیدراڵییەکان و دەوازە سنوورییەکان".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقدا هاتووه، حکومەتی هەرێم ورد
نەبووە لە دەستنیشانکردنی کێشەکە، بەتایبەتی لە "پرسی نەرمینواندنی گەورەی حکومەتی
فیدراڵ بۆ کارئاسانیکردن لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک، کە خزمەت بە خەڵکی کوردستانی عێراق
دەکات".