رونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی قەزای پشدەری بزوتنەوەی گۆڕانهوه
10:49 - 12/08/2020
"زەمەن"
ئەنجومەنی قەزای
پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان رایدهگهیهنێت، لەناو خۆپیشاندهرهكانی ئهمڕۆدا، ژمارەیەک
لە گەنجان لە ژێر توڕەبون و فشاری کاتیدا روبەڕووی مەکۆی پشدەر بونەوە و زیانی مادیان
پێگەیاند و لهدوای ئهو روداوهوه، داکۆکی لە ئازادییە مەدەنی و گشتیەکان دەکەین.
له رونكردنهوهیهكدا،
ئەنجومەنی قەزای پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان دهڵێت، ئەمڕۆ، وەک چەند ناوچەیەکی جیاوازی
هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە هاوڵاتیان بۆ بەرزکردنەوەی داوا و داخوازییەکانیان خۆپیشاندانیان
لە قەڵادزێ ئەنجامدا.لەناو
خۆپیشاندانەکاندا، ژمارەیەک لە گەنجان لە ژێر توڕەبون و فشاری کاتیدا روبەڕووی مەکۆی
پشدەر بونەوە و زیانی مادیان پێگەیاند، لەبەرامبەریشدا پاسەوانەکانمان مامەڵەیەکی مەدەنیان
لەگەڵ کردن و بێ هیچ کاردانەوە و زیانێکی گیانی ئەو ژمارە لە خۆپیشاندەرە شوێنەکەیان
جێهێشت.
ئەنجومەنی قەزای
پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان جهختدهكاتهوه، داکۆکی لە ئازادییە مەدەنی و گشتیەکان دەکەن
و پشتگیری هەمو رێکار و فشارێکی مەدەنین بۆ جێبەجێکردنی داوا رەواکانی خەڵک و ، تیمەکانیشیان
لە حکومەت و پەرلەمانیش لەپێشەوەی ئەو لایەنانەن کە بەرگری لە ماف و داوای رەواکانی
هاوڵاتیان دەکەن.
دهقی رونكردنهوهكه:
رونکردنەوەیەک لە
ئەنجومەنی قەزای پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان
ئەمڕۆ، وەک چەند
ناوچەیەکی جیاوازی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە هاوڵاتیان بۆ بەرزکردنەوەی داوا و
داخوازییەکانیان خۆپیشاندانیان لە قەڵادزێ ئەنجامدا.
لەناو خۆپیشاندانەکاندا،
ژمارەیەک لە گەنجان لە ژێر توڕەبون و فشاری کاتیدا روبەڕووی مەکۆی پشدەر بونەوە و زیانی
مادیان پێگەیاند، لەبەرامبەریشدا پاسەوانەکانمان مامەڵەیەکی مەدەنیان لەگەڵ کردن و
بێ هیچ کاردانەوە و زیانێکی گیانی ئەو ژمارە لە خۆپیشاندەرە شوێنەکەیان جێهێشت.
لە دوای ئەم روداوەوە،
ئێمە رای دەگەیەنین:
١. داکۆکی لە ئازادییە مەدەنی و گشتیەکان دەکەین
و پشتگیری هەمو رێکار و فشارێکی مەدەنی-ین بۆ جێبەجێکردنی داوا رەواکانی خەڵک.
٢. لەگەڵ داوا رەواکانی خۆپیشاندەران و موچەخۆرانین،
تیمەکانیشمان لە حکومەت و پەرلەمانیش لەپێشەوەی ئەو لایەنانەن کە بەرگری لە ماف و داوای
رەواکانی هاوڵاتیان دەکەن.
٣. ئەگەرچی زیانی مادی بە مەکۆکەمان گەیشتوە،
بەڵام خۆشحاڵین خۆپیشاندەران سەلامەتن، چونکە ئەوان بە رۆڵەی خۆمان دەزانین. هاوکاتیش
هەڵکوتانە سەر بارەگا و شوێنە گشتیەکان بەتایبەت بەرامبەر بزوتنەوەی گۆڕان کە تەنیا
هێز و رەوایەتی لە خەڵک وەرگرتوە، جگە لە بەلارێدابردنی ئامانجەکانی خۆپیشاندەران هیچ
ئەنجامێکی دیکەی نابێت.
٤. دامەزراوە ئەمنیەکانی پشدەر بە بەرپرسیار
و کەمتەرخەم دەزانین لە پاراستنی مەکۆکەمان و شوێنە گشتیەکان.
١٢ی٨ی٢٠٢٠