ئەو خانمە مۆدێلەی شووی بە دوو وەزیری عێراقی کردبوو، لەنوێترین دەرکەوتنیدا هەرای نایەوە
01:31 - 04/08/2020
زەمەن-لایف
ستایل
خانمە مۆدێلی شۆخی عێراقی هەرەم خان، بەبڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی هەوادارانی
شۆک کرد.
خانمە مۆدێلی
شۆخی عێراقی هەرەم خان کە پێشتر ئاشکرای کردبوو لەبەر پارە و سامان شووی بە دوو وەزیری
پێشووی عێراق کردووە، چەند وێنەیەکی نوێی رۆژانی جەژنی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیسنستاگرام
بڵاوکردەوە بە ستایلێکی جیاواز و زۆرترین بینەری هەیە.
هەرەم خان یەکێکە
لە خانمە مۆدێلە دیارەکانی عێراق و پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرایکردبوو کە چوار
جار هاوسەرگیری کردووەو دوانیان بە دوو وەزیری پێشووی عێراق بوون، لە کاتێکدا ناویانی
ئاشکرانەکردووەو لە ئێستادا سەرقاڵی کاری مۆدێلینگ و ریکلام کردنە.
