به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: رۆژانه 2 هه‌زار كه‌س له هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا ده‌بن
05:42 - 03/08/2020
"زه‌مه‌ن"
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاشكرای ده‌كت، رۆژانه له هه‌ولێر
200 تووشبووی كۆرۆنا ده‌ستنیشانده‌كرێت، نۆ هێنده‌ی تریش توش ده‌بن، واته
رۆژانه نزیكه‌ی2 هه‌زار كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن.
خاڵس ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی
خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك راگه‌یاندووه "به‌داخه‌وه ئێستا
له‌هه‌ولێر، كۆرۆنا له لوتكه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی خۆیدایه، ڕۆژانه 200 حاڵه‌ت ده‌ستنیشانده‌كرێت
و نۆ ئه‌وه‌نده‌ی تریش توش ده‌بن، واته ڕۆژانه نزیكه‌ی 2000 كه‌س توش ده‌بن ".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "چه‌ند
ڕۆژێكی تری ده‌وێت تاوه‌كو داده‌به‌زێت و كه‌مده‌بێته‌وه، زۆر ئاگاداری خۆتان بن،
سه‌لامه‌ترین شوێن ماڵه‌وه‌یه، ئه‌و ماوه دور بن له هه‌مو كه‌سێك جگه له‌ئه‌ندامانی
ماڵه‌وه، ماوه‌ی دوو مه‌تر له‌نێوان هه‌ركه‌سێكی ده‌ره‌وه بپارێزن و ده‌مامك به‌كاربهێنن".
به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كه داواشی له‌هاوڵاتییان
كردووه، زو زو ده‌ستان بشۆن، ئه‌گه‌ر هه‌ستتان به‌ناساغی كرد له‌ماڵه‌وه خۆتان
كه‌ره‌نتین بكه‌ن، هیچ كه‌سێك با سه‌ردانتان نه‌كات، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حاڵه‌ته‌كان
به‌سوكی تێده‌په‌ڕن ئه‌گه‌ر پشوبده‌ن و له‌ماڵه‌وه بمێننه‌وه، جوڵان و گه‌ڕان و
هاتوچۆ له‌سه‌ره‌تادا نه‌خۆشیه‌كه قورس‌تر ده‌كات.
ئه‌وه‌ش روونكردووه‌ته‌وه
"ئه‌گه‌ر به‌ته‌مه‌نی یان نه‌خۆشی درێژخایه‌نت هه‌یه ، یاخود تایه‌كه‌ت
زۆر قورسه و به پاراسیتۆڵ دانابه‌زێت یان هه‌ناسه‌ت ته‌نگه یاخود كۆكه‌كه‌ت
زۆره و ڕێگه‌نادات پشوو بده‌ی له‌وحاڵه‌تانه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه بۆ
پشكنین و چاره‌سه‌ر".
له‌كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه
"جگه له‌پابه‌ندبون به‌ڕێنمایی و هاوكاری یه‌كتر هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌كی ترمان
نییه، خودا پشت و په‌نای هه‌موان بێت".