758 کوردستان

زانیارى نوێ لەبارەى مەلا کرێکار لە زیندان

03:00 - 03/08/2020

"زەمەن" 


برایەکى زانیارى نوێ لەسەر مەلا کرێکار لە زیندان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، " تەندروستی و خەو و خواردنی باشە".


خالید رەنجدەر براى مەلا کرێکار رایگەیاند، "دوای چوار مانگ و نۆ ڕۆژ لە ڕفاندنی بۆ ئیتالیا، ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٨/٣ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مامۆستا کرێکار لە زیندانەکەیەوە لە دوورگەی سیسیلیە/صقلیە قسەی لە گەڵ خێزانەکەی کردووە".

ئاماژەى بەوەشکردووە، مەلا کرێکار تەندروستی و خەو و خواردنی باشە و هیچ کێشەی نییە و وا بڕیایشە لەمەودا هەفتەی یەک جار تەلەفۆنیان بۆ بکات و لە بارودۆخی خۆی ئاگاداریان بکاتەوە.


مەلا کرێکار لە ٢٠١٩/٧/١٥ بە زیندانکرنی ١٢ ساڵ لە لایەن دادگای بوڵزانۆی ئیتالیاوە حوکم درا و لە هەمان ڕۆژدا نەرویج دەستگیریکرد و لە ٢٠٢٠/٣/٢٦ بە فڕۆکەیەکی مەدەنی دانیمارکی لە فڕۆکەخانەی ئۆسلۆوە ڕفێندرا بۆ ئیتالیا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن