وێنه؛ دوای 16 ساڵ لە پەیوەندی سەرۆكوەزیرانی فینلەندا شووی بە باوكی كچەكەی كرد
11:36 - 02/08/2020
"زه‌مه‌ن"
دوای 16 ساڵ لە
پەیوەندی خۆشه‌ویستی، سەرۆكوەزیرانی فینلەندا شووی بە باوكی كچەكەی كرد و حكومه‌تیش هه‌واڵه‌كه پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ یەكشەممە
2ی ئاب، سانا مارین سەرۆك وەزیرانی فینلەندا، دوای 16 ساڵ لە پەیوەندیی خۆشەویستی،
شووكردنی خۆی بە باوكی كچە سێ ساڵانه‌كه‌ی راگەیاند.
هه‌روه‌ها حكومەتی
فینلەندا له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه دوێنی، ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه
بە ئامادەبوونی 40 میوان، لە بارەگای فەرمیی حكوومەتدا بەڕێوەچووه.
هاوكات سانا مارین لە سەر لاپەڕەی خۆی لە ئینستگرام،
وێنەی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكردەوە، كە پێش 16 ساڵ لە زانكۆ ناسیویەتی و نووسیویەتی:
سوپاس بۆ راوەستانت لەگەڵ مندا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی فینله‌ندا ئه‌وه‌شی
نووسیوه "من
دڵخۆشم و سوپاسگوزارم، چونكە ژیانی خۆم ھاوبەش دەكەم لەگەڵ پیاوێك كە خۆشم دەوێت.
زۆرشتمان بەیەكەوە بینی و بەشداری خۆشی و ترشی یەكتریمان كرد، پشتیوانی یەكتربووین
لە ئارامی و ناخۆشی دا".
سانا مارین ساڵی
1985 له فینله‌ندا له‌دایكبووه. ئه‌ندامی حزبی سۆشیاڵ دیموكراته‌كانه. ساڵی
2015 بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی. ساڵی 2019 بوو به وه‌زیری گواستنه‌وه‌و
گه‌یاندن. دوای ئه‌وه‌ی ئانتی رینه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه،
مارین بوو به‌سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی. به‌جوانترین و گه‌نجترین سه‌رۆكوه‌زیران
داده‌نرێت.

