په‌رله‌مانتارێكی پارتی: سەرکردە ئیسلامیەکانی کوردستان هێندەی خانەوادەی من دیندار نین
07:07 - 01/08/2020
زه‌مه‌ن
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌دان كه‌س به ته‌له‌فۆن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له‌به‌رامبه‌ر لێدوانێكیدا، جنێو به‌خۆی و كه‌سوكاری ده‌ده‌ن، ده‌شڵێت"هاوشاریەکانم شاهیدن سەرکردە ئیسلامیەکانی کوردستان هێندەی خانەوادەی من و دایک و باوکم دیندار نین".
به‌هه‌مه‌ن كاك عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتوه"وەك ئاگادارن ماوەی زیاتر لە سێ ڕۆژە ماکینەیەکی ئیعلامی بەکۆمەڵێك سایت و پەیج و سەدان ئەکاونتی بێ باوك و هەزاران ژمارە مۆبایلی علوج ، بەسەدان هەزار دیناری کارت و سپۆنسەرەوە خراونەتەکار دژی من و هەوڵدان بۆ ناشرین کردنمان و پاشان ڕاگرتنمان هەرجارە و بەڤیدیویەک و هەزاران جنیوی پیس و ناشرین ."
ئه‌و هێرشانه دوای ئه‌وه هات كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره رایگه‌یاندبوو، هه‌رێمی كوردستان، لەروی ئارامی و ئاسایش و خۆشگوزەرانیە وە 50 ساڵ لە پێش عیراقه‌وه‌یه.
له‌و راگه‌یاندراوه‌دا به‌هه‌مه‌ن كاك عه‌بدوڵا ئه‌وه‌ش ده‌لێت"لەم هیرشە ناڕەواو دور لە ئەخلاق و کلتوری کوردەواریە هەندیک پەیج و سایتی ئیسلامی و خەلکی ئیسلامیش لە ڕۆژی عەرەفە و جەژنی قوربان دا ، لەناویان دا سایتی فەرمی سپیدە درێغیان نەکرد لەهاندانی خەڵك بەجنیۆ دان بەخۆم و دایک و باوکم ، کە هاوشاریەکانم شاهیدن سەرکردە ئیسلامیەکانی کوردستان هێندەی خانەوادەی من و دایک و باوکم دیندار نین ، جائیتر نازانم ئیسلامیەکان وەک سەدان شتی تر جنێودانیان لەڕۆژی عەرەفەدا بەکام حەدیس یان کام فتوا شەرعاندوە ، ئەوەیان بابمینیت بۆ بارەگای ئەو خودایەیی کە ئیمە باوەرمان پێیەتی ."
له كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی باس له‌وه‌ش ده‌كات"بەهەموو ئەو کەناڵ و سایت ، و پەیج و ئەکاونتە بێ دایک و باوکانە دەڵێم ئیوە زۆریک لەسەرکردەو گەورەکانتان لەبەرامبەر من لەدیبەیتە تلفزیۆنیەکان تووشی شکست و سەر شۆڕی کراون و یوتوب شاهدە ، ئیستاش مەرد بن و تۆزێك خاوەن کەرامەت بن ، خەڵك هان مەدەن جنێو بدات ، سەرکردەکانتان بهێنن بەرامبەرم لەسەر هەر بابەتێك کە ئیوە پیتان وایە من راستم نەکردوە ، جابزانن چۆن ڕسواو شەرمەزاری بەردەم خەلکی کوردستانتان دەکەم .