دوای جهژن دەوامی فەرمانبەران دهگۆڕێت
04:26 - 01/08/2020
"زەمەن"
بڕیارە
دوای جەژنی قوربان جارێكی دیكە دەستكاری كات و شێوازی دەوامی فەرمانبەرانی عێراق به كهركوك و ناوچه دابڕێنراوهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێمیشهوه بكرێت،
ئهوهش بەهۆی زیادبوونی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەرزبوونەوەی
ژمارەی تووشبووان.
ئەمیندارێتی
گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدائاشكرایكرد، شێواز و كاتی دەوامی فەرمانبەران لەدوای جەژنی پیرۆزی
قوربان لەلایەن لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە
دیاری دەكرێت.
پێشتر
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدابوو، فەرمانگەكان بەڕێژەی 20 تا
25% دەوام بەفەرمانبەران بكەن و بەشێوەی تەناوب، بەڵام لەئێستادا ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەی
تووشبووان بە كۆرۆنا ڕووی لە هەڵكشانە.