وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان بڵاوكرده‌وه
03:03 - 01/08/2020
"زەمەن"
وه‌زاره‌تی
گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان
بە رووی گەشتیاران کرانەوە.
له
راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ده‌كات،
بەگوێرەی بڕیار‌و رێنماییەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا
لە هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ١-٨-٢٠٢٠، هەردوو
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بە رووی گەشتیاراندا کرانەوەو گەشتە ئاسمانییەکان
بە هاتن و چوونەوە ئەنجامدەدرێن.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردووه، گەشتیاران دەبێت بەوانەی دێن و ئەوانەی دەڕۆنەوە، پێویستە پشکنینی
کۆرۆنا(PCR) یان ئەنجامدابێت و پابەندی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی بن
لەناو فڕۆکەخانەو گەشتەکانیان.
بە
مەبەستی رێگرتن لە تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە رۆژی
١٦-٣-٢٠٢٠ وە گەشتەکانی ئاسمانی بۆ گەشتیاران راگیرابوو . تەنها رێگا بە گەشتەکانی
کارگۆو فریاگوزاری و و سەربازی و گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتیانەی لە دەرەوە گیریان خواردبوو
دەدرا.