ئاگر له بازاڕێكی شاره‌زور كه‌وته‌وه
12:53 - 01/08/2020
"زەمەن"
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بە هۆكارێكی نادیار، ئاگر له بازاڕی میوە فرۆشانی هەڵەبجەی تازە، كه‌وته‌وه.
په‌یامنێری دیجیتاڵ میدیای "زه‌مه‌ن" ڕایگەیاند، بەهۆكارێكی نادیار
و بۆ جاری دووەم بازاڕی میوە فرۆشان لە هەڵەبجەی تازەی ناوەندی قه‌زای شارەزوور ئاگری
گرت و به‌شێك له دوكانه‌كان سووتان.
په‌یامنێری "زه‌مه‌ن" وتیشی، لە ئێستادا ئاگرەكە له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیییه‌وه كۆنتڕۆڵ
كراوە و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە دەستی پێكردووه.