تووشبوون به كۆرۆنا ١١ هه‌زاری له هه‌رێم تێپه‌ڕاند
08:54 - 21/07/2020
زه‌مه‌ن-هه‌ولێر
وەزارەتی تەندروستیی
هەرێمی کوردستان دوا ئاماری توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه كه تا ئێستا 11 هه‌زار
نه‌خۆش له هه‌رێم تۆماركراون و له‌و ژماره‌یه‌ش نیوه زیاتری چاكبونه‌ته‌وه‌و
زیاتر له 400 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وەزارەتی تەندروستیی
ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا
١٧٦ هەزار و ٧٧٧ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٧٥ هەزار
و ٥٢٩ لە هەولێر، ٥٨ هەزار و ٣٦٣ لە سلێمانی، ٤١ هەزار و ١٧٠ لە دهۆک و هه‌زار و
٧١٥ لە هەڵەبجە بووە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە
لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٠٦ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٦١
له هەولێر، ٢١ له گه‌رمیان، هه‌شت له دهۆك و ١٦ له هه‌ڵه‌بجه بووە.
بەپێی داتاکانی
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی
کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١١ هەزار و ١٠٩ تووشبوو کە دوو هه‌زار و ٩٧٥
لە هەولێر، حه‌وت هەزار و ٤٢١ لە سلێمانی، ٣٤٣ له دهۆک و ٣٧٠ لە هەڵەبجەیە،
لەنێویاندا ٤١٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەیە کە ٧٦ له هەولێر، ٣٣٦ له سلێمانی و حه‌وت
لە هەڵەبجە بووە، و شه‌ش هەزار و ٤٤ نەخۆش چاکبووەتەوە کە دوو هه‌زار و ٣١ لە
هەولێر، سێ هه‌زار و ٤٨٤ لە سلێمانی، ٢٧٤ لە دهۆک و ٢٥٥ هەڵەبجە بووە، و لە
ئێستادا چوار هەزار و ٦٤٦ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٨٦٨ لە هەولێر، سێ
هەزار و ٦٠١ لە سلێمانی، ٦٩ لە دهۆک و ١٠٨ لە هەڵەبجەن.
وەزارەتی تەندروستیی
ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو
تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە
رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسک و
دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.