3628 شیوازی ژیان

ئەو خانمە هونەرمەندەی 12 جار شووی کردبوو، ڤیدیۆیەکی بە جلوبەرگێکی نەشیاوەوە بڵاوکرایەوە

02:36 - 09/07/2020

زەمەن-لایف ستایل
خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی میسری غادە عەبدولرازق، ڤیدیۆیەکی خۆی دوای ئەوەی بڵاویکردەوە، سڕییەوە.

میدیاکانی میسر بڵاویان کردەوە، ئاهەنگی رۆژی لەدایک بوون بە سوپرایز بۆ خانمە هونەرمەند غادە عەبدلڕازق دەکەن و ئەو خانمە هونەرمەندە بڵاویدەکاتەوە، بەڵام پاش چەند کاتژمێرێک دەیسڕێتەوە.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، غادە بە شۆرتێکی زۆر زۆر کورتەوە دەرکەوتووەو بەرای هەوادارانی ئەو جلوبەرگەی کە پۆشیویەتی گونجاو نییە و نەشیاوە.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە، لەلەیان چەند کەسێکەوە ڤیدیۆکە هەڵگیراو و دواتر دووبارە بڵاوکرایەوە.

غادە عەبدولڕازق لەساڵی 1965 لە میسر لەدایکبووەو یەکێکە لە خانمە هونەرمەندە ناودارەکان و تا ئێستا 12 جار شووی کردوەو خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن