هۆشدارى لەبارەى سەلامەتى: لە روماڵى رۆژنامەوانى بڵاو بونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا
09:06 - 08/07/2020
و: چیمەن محەمەد رەشید
رێکخراوى تەندروستى جیهانیى لە 11ى مارت/2020 رایگەیاند بڵاوبونەوەى خێرای ڤایرۆسى کۆڤید-19 (پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ) بوە بە کارەسات ( پەتاى جیهانى) . بە پێى وتەى رێکخراوەکە لەگەڵ ئەوەى ژمارەى توش بوانى تۆمارکراوى نوێ لەسەر ئاستى جیهان لە زیاد بوندایە ، هەندێ وڵات رێژەى توشبوانى بەرەو کەم بونەوە ئەچێت ، هەندێکیان هەنگاویان بەرەو کەمکردنەوەى رێوشوێن و پابەندى ماڵەوە ناوە وەک رۆژنامەى گاردیان ئاماژەى پێداوە .
رۆژنامەوانەکان لە جیهاندا رۆڵى یەکلاکەرەوە ئەبینن لە بەرچاوڕونى خەڵک بەوەى پەیوەندى بە ڤایرۆسەکەوئەو هەوڵانەى حکومەتەکان ئەیدەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ، لەگەڵ هەوڵى دەسەڵاتداران لەزۆر وڵات بۆ سەپاندنى رێوشوێنى توند بۆ روماڵێکى سەربەخۆو و بونى ئازادى گەشتن بە زانیاریەکان، هەروەک لیژنەى پاراستنى رۆژنامەوان ئاماژەى پێداوە. ستافى رۆژنامەوانى روبەڕوى فشارى زۆرو ماندوێتى ئەبنەوە سەربارى ئەوەى زۆر جار مەترسى توش بون بە پەتایان هەیە بەهۆى گەشت کردن و ئەو چاوپێکەوتنانەى ئەنجامى ئەدەن و ئەو شوێنانەى کارى تیائەکەن ، هەروەک لەو چاوپێکەوتنانەیا هاتوە کە لەگەڵ رۆژنامەوانان لەلایەن لیژنەوە ئەنجامدراوە. رۆژنامەوان روبەروى سانسۆرو دەستگیرکردن و بێزارکردن ئەبنەوە جەستەیى و لە رێگەى ئەنتەرنێتەوە ،وە هۆکارى گوزەرانیان لەدەستداوە بەهۆى کۆڤید-19 هەروەک لەدواین راپۆرتەکانى لیژنەى پاراستنى رۆژنامەوان رونکراوەتەوە .
بە بەردەوام بون و بەرەوپێش چونى بارودۆخەکە ودەرکەوتنى زانیارى نوێ ،ئامۆژگارى نوێى تەندروستى و هەواڵ لەبارەى بڵاوبونەوەى پەتاکە لەلایەن دەسەڵاتى پەیوەندیدارەوە دەرئەچێت. وە بۆزانینى تازەترین ئامۆژگارى وتۆمارکراوەکان ،پێویستە ئەو رۆژنامەوانانەى روماڵى هەواڵەکانى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە ئەکەن زانیاریەکان لە رێکخراوى تەندروستى جیهانى و دەستەى گشتى تەندروستی لۆکاڵى وەربگرن .
وە سەنتەرى سەرچاوەکانى تایبەت بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە زانکۆى جۆن هۆبکنز سەرچاوەیەکى راست و باوەڕپێکراوە بۆ زانینى تازەترین بەرەوپێشچون لەبارەى بڵاوبونەوەى ئەم کارەساتە.
پارێزگارى لە سەلامەتیتان لە مەیدانەکە
بەهۆى سەپاندنى قەدەغەکردنى گەشتى نێودەوڵەتى لە سنورى بەرفراواندا ئەگەرى زۆرە زۆرترین ئەرکەرۆژنامەوانیەکان لە سنورى لۆکاڵیدا بمێننەوە ، لەوانەیە هەمو ئەرکێک بگۆڕێت، یان هەڵبوەشێتەوە بەئاگادار کردنەوە بە ماوەیەکى کورت پێشتر یان بە بێ ئاگادار کردنەوە بە هیچ جۆرێک ئەوەش بە هۆى ئەو خێراییەى بارودۆخەکەى پیا تێئەپەڕێت و پەرەئەسەنێت لە هەموو جیهاندا .
پێویستە لەسەر ئەوانەى پلانى رۆماڵکردنى پەتاى کۆڤید-19 یان هەیە سەیرى ئەو زانیایانەى خوارەوە بکەن بۆ سەلامەتیان .
پێش ئەرک
• بۆکەمکردنەوەى توش بون بە ڤایرۆسەکە ، پێویستە بەبەردەوامى چاوپێکەوتن لە رێى تەلەفۆن یان تۆرى ئەنتەرنێت ئەنجام بدەن لە جیاتى چاوپێکەوتنى راستەوخۆى کەسەکان ، چەند بکرێت.
• بە پێى سەنتەرەکانى روبەروبونەوەى نەخۆشى، لە ویلایەتە یەکگرتوەکان ، کەسە بەتەمەنەکان و ئەو کەسانەى لە بنەرەتدا کێشەى تەندروستیان هەیە زیاتر روبەڕوى مەترسى زۆرئەبنەوە . ئەگەر لەم جۆرە کەسانەیت ، نابێت بەشدارى هیچ ئەرکێک بکەیت ببێتە هۆى پەیوەندى راستەوخۆت لەگەڵ خەڵک و بەیەککەوتنتان هەبێت ، هەروەها رەچاوى ئەوە ئەکرێت ئەگەر ژنى دوگیان هەبێت لەناو فەرمانبەرەکاندا .
• پێویستە کارگێرى دەزگاکە لەکاتى هەڵبژاردنى ئەو دەستەیەى روماڵى نەخۆشى ڤایرۆسى -19 ئەکەن ئاگادارى ئەوە بن هێرشى ئەم نەخۆشیە بۆ هەندێک خەڵک توندترە ، هەروەک سکرتێرى نەتەوە یەکگرتوەکان و لیژنەى مافى مرۆڤ جەختیان لێکردوەتەوە .
• هەندێک لەو وڵاتانەى رێوشوێنى مانەوە لە ماڵەوەیان لابرد جارێکى تر سور بون لەسەر سەپاندنەوەى، هەروەک رۆژنامەى" بزنیس ئینساندەر" رایگەیاندوە ، لەبەر ئەوە پێویستە ئەو پلانانە تاوتوێ بکەیت کە دەستەى کارگێڕى تیمەکەت پشتى پێئەبەستێت بۆ هاوکارى و پشتیوانى لە کاتى توش بونت بە نەخۆشیەکە لەکاتى بە جێ گەیاندنى ئەو ئەرکەى پێت سپێردراوە ، لەگەڵ رەچاوکردنى تواناى خۆکەرەنتینەکردن و/ یان شوێنێک بۆ کەرەنتینەکردنت / شوێنێکى داخراو ماوەیەکى درێژ.
دەرونى ئارام
• تەنانەت بە ئەزمونترین رۆژنامەوان توشى شڵەژانى دەرونى ئەبن لەکاتى روماڵى تەشەنەسەندنەکان لە بڵابونەوەى ڤایرۆسى کۆڤید-19 . لەبەر ئەوە پێویستە کارگێڕى ئاگادارى لە بارودۆخى رۆژنامەوانەکان بێت بەبەنامەیەکى رێکخراوبۆ ئاگادار بون لە شێوازى روبەڕوبونەوەیان بۆ قورساییەکانى کارەکە و پێشکەکردنى ئامۆژگارى و پشتیوانى لەکاتى پێویستدا .
• لەوانەیە ئەندامانى خێزانەکەت هەست بە دڵەراوکێ و/ یان شڵەژان بکەن لەبەر ئەوەى تۆ پلانت هەیە روماڵى ڤایرۆسى کۆڤید-19 بکەیت ،قسەیان لەگەڵ بکە لەبارەى مەترسی ئەرکەکەو ئەوەى ئەوان توشى دڵە راوکێ ئەکات، ئەگەر پێویستى کرد دیمانە ساز بکە لە نێوان ئەندامانى خێزانەکەت و راوێژکارە پزیشکیەکانى دەزگاکەت .
• رۆژنامەوانەکان ئەوەیان بۆ لیژنەى پاراستنى رۆژنامەوانان راگەیاندوە لەکاتى رۆماڵى هەواڵەکانى تەشەنەسەندنى ڤایرۆسى کۆڤید-19تەنانەت خێزان و هاوڕێکانیشیان گومانیان لێکردوون لەبارەى مەترسی نەخۆشیەکەو پەچەکردارى ئەوان بەزۆرى سەلبى بوە، بە جۆرێک بوە بەهۆى دابەزینى ئیرادەى رۆژنامەوانەکان .
• رەچاوى کاریگەرى دەرونى بکە لەروماڵى رۆژنامەوانى لەوشوێنانەى ڤایرۆسى کۆڤید-19کاریتێکردوە ، بە تایبەت ئەگەر راپۆرتەکانت لە یەکەکانى تەندروستى یان یەکەکانى جیاکردنەوە یان شوێنى کەرەنتینەکراو ئەنێریت . ئەتوانیت سەیرى سەرچاوەى بەسود بکەیت لەبارەى ئەو رۆژنامەوانانەى روماڵى ئەو بارودۆخانە ئەکەن لەوانەیە ببێتە هۆى شۆکى دەرونى سەیرى سەرچاوەکانى سەنتەرى دارت بۆ رۆژنامەوانى وشۆک بکە . هەروەها سەردانى لاپەڕەى فریاکەوتن بکە لەCPJ بۆ گەشتن بە سەرچاوەکانى سەلامەتى دەرەکى لەوانە لەبارەى باشترین پراکتیک لە بوارى تەندروستى دەرونى ئەو رۆژنامەوانانەى رۆماڵ ئەکەن بۆ تەشەنەسەندنى ڤایرۆسى کۆڤید-19.
رێگرتن لە توش بوون و گواستنەوەى بۆخەڵک
لە زۆربەى وڵاتان ئێستا پراکتیکى دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتى / بە جێهێشتنى ماوە لە نێوان کەسەکان ئەکرێت . ئەگەرئەوشوێنەى روماڵى روداو ئەکەیت خزمەتگوزارى فریاکەوتنى خێراى تیا زۆرە یان سەردانى ئەو شوێنانە ئەکەیت مەترسى زۆرە وەک لە خوارەوە باسکراوە ، لە پێشا بزانە ئەو رێوشوێنانەى گیراوەتە بەر بۆ پاک و خاوێنى تەندروستى ئەو شوێنانە چۆنە ، ئەگەر هەستت بە هەر گومانێک کرد لەو بارەیەوە ، واز لەو سەردانەبێنە .
• هەمو یەکەکانى تەندروستى .
• خانەى بە ساڵاچوان.
• ماڵى کەسێکى نەخۆش /یان کەسێکى بەتەمەن / یان کێشەى تەندروستى هەبێت ، یان ژنێکى دوگیان .
• شوێنى توێکارى ، شوێنى پاراستنى تەرم ، سوتانى تەرم ،جەنازە .
• شوێنى کەرەنتین ،جیاکراوە ، داخراو .
• شوێنى نیشەجێبونى شارستانى چڕ لە دانیشتوان ، گەرەکە قەرەباڵغە میللیەکان .
• کەمپى پەنابەران .
• بەندیخانە یان شوێنى دەستگیرکردن کە حاڵەتى توش بون بەڤایرۆسى کۆفید-19 ى تیایە .
راسپاردە ستانداردەکان بۆ رێگرتن لە توش بون بە پەتا ئەمانەى خوارەوە ئەگرێتەوە :
• پارێزگارى لە ماوەى نێوان خۆت و هەموکەسێک بکە لە دومەتر کەمتر نەبێت ، ئەبێت ئاگادار بیت بەتایبەت لەو کەسانەى هەر نیشانەیەکیان لێدەرکەوێت یان نیشانەى نەخۆشى کۆئەندامى هەناسەدانى هەبێت وەک کۆکە پژمین و/ یان کاتێک چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسێکى بەتەمەن ئەکەیت ، یان کەسێک لە بنەڕەتدا کێشەى تەندروستى هەیە ، یان هەر کەسێک لە کەسێکەوە نزیکە نیشانەکانى تێدا دەرکەوتوە ، کارمەندانى تەندروستى کە چارەسەرى نەخۆشەکانە کۆفید-19 ئەکەن ، یان هەر کارمەندێک لە شوێنێکى پڕ مەترسى .
• لە تەوقەکردن و باوش پیاکردن و ماچکردن لەگەڵ هەر کەسێک دورکەوەرەوە .
• لە کاتى ئەنجامدانى چاوپێکەوتن ، هەوڵ بدە بە شێوەى گۆشە لەگەڵ ئەوکەسەى چاوپێکەوتنى لەگەڵ ئەکەیت بوەستیت نەک یەکسەر بەرامبەرى ، وەهەمیشە پارێزگارى لە و دوریە بکە کە راسپاردەکراوە ئەویش دومەتر یان زیاتر .
• دەستەکانت بە بەردەوام و بەشێوەى راست بشۆ بۆ ماوەی 20 چرکە هەمو جارێک بە ئاوى گەرم و سابون ،دڵنیا بەرەوە لە وشک کردنەوەى دەستەکانت بەشێوەیەکى گونجاو. ئەتوانیت سەیرى رێبەرى رێنوێنى زۆر بەسود بکەیت دەربارەى شتنى دەستەکان وشککردنەوەیان بەشێوەى گونجاو . لە پێگەى رێکخراوى تەندروستى جیهانى .
• پاکژکەرەوەى (معقم : و ) دژە بەکتریا بۆ دەست بەکاربێنەیان دەسڕى پاکژکراو بەکار بێنە ئەگەر ئاوى گەرم و سابونت دەست نەکەوت ، بەڵام بە شێوەى هەمیشە و لە نزیکترین کاتدا دەستەکانت بە ئاوى گەرم و سابون بشۆ هەروەک ( سەنتەرەکانى روبەڕوبونەوە ى نەخۆشى رێنمایى ئەدەن بە بەکارهێنانى پاکژکەرەوەکانى دەست کە بنەماکەى کحولى پزیشکیە بە چڕى زیاتر لە 60% ئیسانول یان 70% ئیزوبروبانول) . دەستەکانت بەبەردەوامى بشۆو قەرەبوى مەکە بە پاکژکەرەوەى تر .
• لە کاتى کۆکەو پژمیندا دەم و لوتت داپۆشە . ئەگەر بە دەسرێکدا پژمیت یان کۆکیت ئەوە بە شێوەیەکى ئەمین و دروست لەخۆتى دور بخەرەوە بیرت بێ دواى ئەوە دەستەکانت بشۆ .
• دور بکەوە لە دەست لێدان لە دەم وچاوت یان لوتت یان دەمت یان گوێچکەکانت ...تاد .هەروەک ئیستگەى بى بى سى رونى کردوەتەوە .
• دور بکەوەرەوەلەخواردنەوە / خواردن لە فنجان و قاپ و کەل و پەلى خواردن ئەوانەى لەوانەیە کەسانى تر دەستیات لێوە دا بێت .
• پێویستە قژ داپۆشرێت بەتەواوى ، وە ئەبێت قژى درێژ لەدواوە ببەسترێت و داپۆشرێت.
• پێش ئەوەى بچیت بۆ هەر ئەرکێک هەرچى گەوهەرێکیت ( ئێکسسوارات : و ) پێوەیە لەگەڵ کاتژمێرلە خۆتیان بکەرەوە ، لەگەڵ تێبینى ئەوەى ڤایرۆسى کۆفید-19 تواناى مانەوەى هەیە بە زیندوێتى بۆ ماوەیەى کاتیى جیاواز لەسەر زۆر جۆرى روبەرە جیاوازەکان .
• ئەگەر چاوێلکە لە چاو ئەکەیت بەباشى و بەردەوام بە ئاوى گەرم و سابون بیشۆ .
• هەتا ئەتوانى دور کەوەرەوە لەبەکار هێنانى عەدەسەى چاوى لکاو لەکاتى ئەرکدا تا ئەگەرى دەست بردن بۆ چاو کەم بێتەوەو تا نەبێتە هۆى هۆکارى زیاتر بۆ توش بوون .
• پلان دابنێ بۆ ئەو جلەى لەبەرى ئەکەیت بە رەچاوکردنى ئەوەى پاککردنەوەى هەندێ قوماش بە سڕینەوە ئاسانتە لە هەندێکى تر. هەمو جل و بەرگەکانت لەدواى هەمو ئەرکێک بە تاید و ئاوێک پلەى گەرمیەکەى بەرزبێت بشۆ.
• هەوڵ بە چەند ئەتوانى لە بەکار هێنانى پارە دوور بکەویتەوە ، وە دڵنیا بە لە پاک و خاوێنى کریدت کارت و جزدانى پارە ، / جانتا بەوردى .چەند ئەتوانى دوربکەوەرەوە لە دەست خستنە گیرفانى جل و بەرگەکانت .
• هەوڵ بە هەمیشە چاوپێکەوتنەکان لە دەرەوەى بیناکان بێت . ئەگەر پێویست بوو چاوپێکەوتن لە ناو بینا بکەیت شوێنێک هەڵبژێرە هەوا بتوانێ بێتە ژورەوە بە شێوەیەک لە شێوەکان ( پەنجەرەى کراوە بۆ نمونە) ، دوربکەوەرەوە لە ژوور / شوێنى بچوک و گیراو .
• ئاگادارى ئەو هۆکارى هاتو چۆیە بە بەکاری دەهێنیت بۆ ئەرکەکەت ، لە رۆشتن و هانتەوەدا . دوربکەوە لە گەشت کردن بە هۆکارى گواستنەوەى گشتى لەوکاتانەى قەرەباڵغە وئاگادارى ئەوە بە لەکاتى دابەزین لە پاسەکە دەستەکانت بەجێلى کهولى پزیشکى پاکژ بکەیتەوە .
• ئەگەر بە سەیارەى خۆت یان سەیارەى دامەزراوەکەت گەشت ئەکەیت، ئەوە بزانە سەرکەوتنى کەسێکى توش بوو بۆ ناو سەیارەکە لەوانەیە پەتاکە بگوازێتەوە بۆ نەفەرەکانى ترى ناو سەیارەکە ، وەک ئیستگەى بى بى سى هندى ئاماژەى پێکردوە ، پێویست ئەکات پەنجەرەکان بکرێنەوە لەکاتى گەشتکردن بۆ زامنکردنى هاتنە ناوەوەى هەوا بۆ ناو سەیارەکە ، دەم و چاوت داپۆشە یان کەمامە بەکاربێنە ئەو کاتەى لەناو سەیارەدایت .
• پشوو وەربگرە بە شێوەیەکى رێکخراو لەگەڵ ئاگاداربوونەوە لە ئاستى هیلاکى /و ووزە رەچاوى ئەوە بکە لەوانەیە مرۆڤ توشى هەڵەى زیاتر بێت لە سیستمى پاک وخاوێنى تەندروستیدا ئەگەر ماندوو بێت . هەروەها رەچاوى ئەوە بکە لەوانەیە ناچاربیت بە لێخورینى سەیارە بۆ ماوەیەکى درێژ لە چوون و هاتنەوەدا .
• ئاگادارى دەست شتن بە بەشێوەیەکى تەواو بە ئاوى گەرم و سابون لەکاتێکدا لەشوێنى بڵاوبونەوەى نەخۆشیەکەیت وە پێش دەرچونت لەو شوێنە و دواى ئەوى لەوشوێنە دەرچویت .
• ئەگەر نیشانەکانى نەخۆشیەکەت لێدەرکەوت ، بەتایبەت تا و هەناسە توندى ، بزانە چۆن چارەسەرى پزیشکی دەست ئەکەوێت ، زۆربەى دەستە پزیشکیەکان ئەمڕۆ رێنماییان ئەوەیە کەرەنتینى خۆیى بکرێت بۆ رێگرتن لە گواستنەوەى پەتاکە بۆ کەسانى تر . ئەگەر لە شوێنێکى پەتاکەى زۆر تیا بڵاوە ، لەوانەیە روبەڕوى مەترسى بیتەوە .بینینى کەسانى توش بوو بە ڤایرۆسى کوفید-19لە سەنتەرەقەرەباڵغەکانى چارەسەرکردندا ئەوە ئەگەرەکانى توش بونت بە ڤایرۆس زیاتر ئەکات .
• گۆشت و هێلکە مەخۆ ئەگەر نەکوڵابن .
سەلامەتى ئامێرەکان
گواستنەوەى ڤایرۆسى کۆفید-19لەرێگەى ئامێرى پیسەوە مەترسیەکى راستەقینەیە لەبەر ئەوە پێویستە سیتمێکى توندوتۆڵ دابنێیت بۆ پاککردنەوەى ئامێرەکان و پاکژ کردنەوەیان وە بەردەوام پێوەى پابەند بیت .
• ئاگادار بە مایکرۆفۆنى ( (fish pole mic ( ئەو جۆرەى دەسکەکەى درێژەو بە هەمولایەکدا ئەسورَِێتەوە : و ) بەکاربێنیت لە دوریەکى ئەمینەوە لە جیاتى مایکرۆفۆنى هاندمایکى مشبەک .
• پێویستە بەرگى مایکرۆفۆن بە تایدو ئاوى گەرم بشۆرێت و پاکژ بکرێت لەکۆتایى هەمو ئەرکێکدا . رێنمایى وەربگرە /راهێنانى چۆنیەتى لێکردنەوەى بەرگى مایکرۆفۆن بەرێگەیەک زامنى ئەوە بکات پارچەکانى تر پیسى نەچێت بۆ بەشەکانى تر . تا ئەتوانى دورکەوەلە لەبەکارهێنانى ئەو بەرگى مایکروفۆنانەى پارێزگارى مایکرۆفۆنەکە ئەکەن لە با و هەوا لەبەر قورسى پاکردنەوەیان .
• سەماعەى گوێی نرخ هەرزان بەکار بێنە و وا مامەڵەى لەگەڵ بکە وەک ئەوەى بۆ ئەوە دروستکراوە بۆ یەک جار بەکار بێت بە تایبەت لەگەڵ میوانەکان .هەمو سەماعەى گوێکان پاک بکەرەوە و هەروەها پێش و دواى بەکار هێنان پاکژیان بکەرەوە .
• عەدەسەى دور بین بەکار بێنە تا یارمەتیت بات دوربکەویتەوە بۆ دورى پارێزراو لە شوێنى روماڵ .
• تا ئەتوانیت ئامێرى بێتەل بەکار بێنە لە جیاتى تەلدار .
• پلانت هەبێت بۆ رێگاى هەڵگرتنى ئامێرەکانت لە کاتى ئەرکدا . هیچ شتێک لەسەر زەوى دامەنێ ، هەمو شتێک بخەرەوە شوێنى خۆی لەوجانتایەى پارێزگارى ئەکات ودایبخە( ئەکرێت ئەو جانتا گەشتیانە بەکار بێنیت کەقەراغەکانیان رەقەو ئەتوانى بەئاسانى بیسڕیتەوەو بە پاکى بیهێڵیتەوە ) .
• لەکاتى بە کارهێنانى ئامێرەکاندا بە نایلۆن دایپۆشە / ئەگەر ئەوە بکرێت و عەمەلى بێت پارێزراوە . ئەوە وائەکات ببێتە کەم بونەوەى ئەو روبەرەى ئەگەرى پیس بونى هەیە لە ئامێرەکە بەمەش پاککردنەوەو پاکژکردنەوەت بۆ ئاسان ئەکات .
• پاترى زیادەى شەحنکراوى تەواو لەگەڵ خۆت هەڵبگرە دور بکەوە لە شەحنکردنى هەرشتێک لە شوێنەکە تا بەندێکى تر زیاد نەکەیت لە لیستى ئەو ئامێرانەى لەوانەیە پیس ببن .
• هەمیشە هەمو ئامێرەکان بە دەسڕى دژە بەکتریا پاک بکەروە ئەو جۆرە دەسڕەى کاریگەرى خێراى هەیە وەک دەسری "میلیسیبتول" دواى ئەوەکردەى پاککردنەوەى تەواو بکە ، لەناویاندا – بە بێ درێخى کردن لە – مۆبایلەکان و مێزەکان و تەلەکان و پلاک وسەماعەى گوێ و لاپتۆپ و هارد و کامێراکان و مۆڵەتى کارکردنى رۆژنامەوان و شریتى بیتاقە / رێگەپێدان .
• دڵنیابە لەوەى جارێکى تر پاککردنەوەى هەمو ئامێرەکان ئەنجام بدرێت پێش ئەوەى بگەڕێنرێنەوە بۆ بارەگاکەیان لەگەڵ دڵنیا بوون لەوەى ئەوکەسانەى بەرپرسن لە ئامێرەکان شارەزایى تەواویان هەیە و راهێنانیان کردوە لەسەرچۆنیەتى پاککردنەوەى ئامێرەکان . وە دڵنیا بەرەوە لەوەى ئامێرەکان هەروا ناخرێنە مەخزەنەکانەوە و لەوناوە بکەون بە بێ ئەوەى رادەستى ئەو کەسەى بکەیت بەر پرسە لە پاککردنەوەیان .
• ئەگەر سەیارەت بە کار هێنا بۆ ئەرکەکەت ،بەتەواوى دڵنیا بەلەپاککردنەوەى ناوەوەى زۆر بەوردى لە دواى هەمو ئەرکێک ، واباشترە ئەوە لەسەردەستى تیمى شارەزاى راهێنراوکراوى گونجاودا ئەنجام بدرێت . ئەبێت بە شێوەیەکى تایبەت بایەخ بدرێت بە پاکردنەوەى دەسکى دەرگا سوکان گێڕ هاند برێک ئاوێنەکانى تەنیشت پشتەسەرەکان و پشتێنى سەلامەتى شاشەى پێوەرەکانى ناو داشپول دوگمەى کردنەوەو داخستنى جامى دەرگاکان/ سویچى سەیارە / دوگمەکان .
پاککردنەوەى ئامێرە کارەباییەکان
ئەو خاڵانەى خوارەوە چەند رێنماییەکى گشتیە لەبارەى پاککردنەوەى ئامێرە کارەباییەکان . هەمیشە دڵنیابەرەوە لە رێنمایى ئەو کۆمپایانەى ئامێرەکانى دروستکردوە پێش ئەوەى دەست بکەیت بە پاککردنەوەیان .
• هەمیشە هەستە بە لێکردنەوەى / هەمو سەچاوەیەکى وزەى کارەبا و وایەرەکان لە ئامێرەکان .
• هەمو شلەیەک لە ئامێرەکان دور بخەرەوە ، پەمپ بەکار مەهێنە یان مادەى سپیکەرەوە یان مادەى زبر –لەبەر ئەوەى بە دڵنیاییەوە ئەبێتە هۆى بێکەڵک بونى ئامێرەکان .
• راستەخۆ هیچ مادەیەک مەڕژە بەسەر جیهازەکانتا.
• تەنیا قوماشى نەرم بەکار بێنە توک هەڵنەدات و زبر نەبێت و رووى ئامێرەکان نەڕوشێنێت .
• قوماشەکە هەندێک شێدار بکە بەڵام تەڕى مەکە ، شتێک لە سابونى لێبە و بەدەست وردى بکە لەسەر قوماشەکە تا هەڵى بمژێت .
• ئنجا جیهازەکە بە پارچە قوماش چەند جار بسڕەوە .
• رێگە مەدە هیچ شێیەک بچێتە ناو کون و درزەکانەوە (وەک کون کونى سویچى شەحن یان سەماعەى گوێ یان کیبۆرد) .
• جیهازەکەت بە پارچەیەک قوماشى پاک و وشک و نەرم وشک بکەرەوە .
• هەندێ لە کۆمپانیاکانى دروستکردنى ئامێرەکان رێنمایى ئەدەن بەبەکار هێنانى دەسڕى پاکژکەرەوە کە رێژەى کحولى ئیزوبرۆبیلى لە 70% تیایە بۆ ئەو روانەى رەقن و کونیان تیا نیە .
• ئەگەر ویستت ئامێرەکانت پاکژ بکەیتەوە هەمیشە جەخت بکەرەوە لەوەى کۆمپانیاکانى دروستکردنى ئامێرەکان لەم روەوە باسى ئەکەن لەبەر ئەوەى مادە پاکژکەرەوەکان لەوانەیە جیهازەکان پەک بخەن .
کەلوپەلی پزیشکیی خۆپاراستن
بەکارهێنان و لابردنی هەر کەلوپەلێکی پزیشکیی خۆپاراستن بە سەلامەتی (وەک دەستکێش کەبۆیەک جار بەکاردێت، کەمامە، کراس/بەدلە / بەدلەى پارێزەرى هەمولەش، و بەرگی پێڵاو..هتد) پێویستی بە ڕەچاو کردن و پابەندبوونە بە باشترین پراکتیکەکانى سەلامەتی. مەترسی زۆرە لەسەر تێپەڕبوونی پیسی، بۆیە ئەم پێوانانە فەرامۆش مەکە. ئەگەر هەر گومانێکت هەبوو رێنمایى و ڕاهێنانی پسپۆڕان وەرگرە پێش چوونت بۆ هەر کارێک.
تکایە سەرنجی ئەوە بدە کە لە چەندین وڵات هێشتا کەلوپەلی پزیشکیی خۆپاراستن کەم دەست دەکەوێت، بۆیە بەکارهێنانیان لەوانەیە ببێتە هۆی کەم بوونەوەیان.
• دڵنیا بەرەوە لەوەی هەر کەلوپەلێکی پزیشکیی خۆپاراستنت بەکار هێنا قەبارەکەی گونجاوە بۆت. ئەگەر قەبارەکەی گونجاو نەبێت لەوانەیە ببێتە هۆی دڕان/ یان قورس کردنی جوڵە (ئەگەر زۆر تەسک بێت)، و لەوانەیە شتی وەک دەسکی دەرگا بگرێت و بدڕێت (ئەگەر زۆر گەورە بێت).
• هەمیشە براندی ناسراوی کەلوپەلە پزیشکییەکان بەکار بهێنە، بە ئاگادار بوون لە کەمترین خەسڵەتی ویستراوى سەلامەتی. ئاگادار بە لە کەلوپەلی عەیبدار، هەروەک CNN سەرنجى خستۆتە سەر، و هەروەها بەرهەمی ساختەش، وەک ئاسایشى پیشەسازى سەرنجى خستۆتە سەر.
• دەستکێشی پارێزەر بەکاربهێنە لە کاتی کار کردن یان سەردان کردنی شوێنێکی توشبووی ڤایرۆس وەک یەکەیەکی چارەسەری تەندروستی. ئەوەش بزانە دەستکێشی لاستیک پارێزەرترە لە دەستکێشی نایلۆن. لەدەست کردنی دوو جووت دەستکێش سەلامەتترە.
• لە کاتی ڕووماڵ کردن لە شوێنێکی مەترسیداری وەک یەکەیەکی چارەسەری تەندروستی، پێویستە کەلوپەلی زیاترى خۆپاراستنی پزیشکیی وەک بەدلەی داپۆشەری هەموو جەستە و داپۆشەری هەموو ڕوخسار گرنگە بەکار بهێنرێن.
• لە کاتی لەبەرکردنی بەدلەی داپۆشەری هەموو جەستەدا، دڵنیا بەرەوە لە چوون بۆ تەوالێت پێش بەکارهێنانی کەلوپەلەکانی خۆپارێزی
• بەپێی جۆرى ئەرکەکە، لەوانەیە پێویست بە لەپێ کردنی بەرگی پێ بێت یان بەرگی پێڵاو کەئاو دانادات، هەردووکیان پێویستە بسڕدرێتەوە/ ئاوی پیا بکرێت بە زووترین کات دوای دەرچوونت لە شوێنە توشبووەکە. لە کاتی بەکارهێنانی بەرگی پێڵاوکە ئاودانادات، دەبێت بە شێوەیەکی سەلامەت لابردرێن پێش جێهێشتنی شوێنەکە
• راسپاردە کراوە بە بەکارهێنان و لابردنی هەموو کەلوپەلە پزیشکییە خۆپارێزییەکان لەژێر چاودێرى کەسانى پیشەیى ڕاهێنراو، بە ڕەچاو کردنی ئەوەی لەوانەیە ئەمە ببێتە ساتی بەرکەوتن. ڤیدیۆی بەکارهێنان و لابردنی کەلوپەلەکان لەلایەن سەنتەرىCDC لەوانەیە یارمەتیدەر بێت، هەرچەندە نابێت بە ئەلتەرناتیفى ڕاهێنان/سەرپەرشتی کردن
• هەرگیز دەستکێش، بەدلە، و بەرگی پێڵاو بەکارمەهێنەرەوە. هەر کەلوپەلێکیش کە بەکاردەهێنرێتەوە دەبێت بە ڕێکوپێکی پاک بکرێتەوە لە پیسی. دڵنیا بەرەوە لەوەی هەموو کەلوپەلە پزیشکییە خۆپارێزییەکانت بە شێوەیەکی گونجاو لابردووە پێش جێهێشتنی شوێنێکی توشبوو.
کەمامە
هەرچەندە ئێستا زۆر لەوڵاتان ئەیسەپێنن/ یان ئامۆژگاریی بەکارهێنانی داپۆشەرى روخسار و / یان کەمامە دەکەن لەلایەن خەڵکەوە، وەک لە کەناڵى جەزیرە باس کراوە. سەنتەری کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشییەکان پێشنیاری ئەوە دەکات خەڵک قوماشی داپۆشەری ڕوخسار بەکار بهێنن لەچەند چینێک (قەد: و)- بەڵام کەمامەی پزیشکی نا، کەلە هەندێ وڵات کێشەى کەمییان هەیە - بۆ داپۆشینی لوت و دەمیان لە شوێنی قەرەباڵغ.، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ئەو کەسانەى تەمەنیان لە 60ساڵ زیارترە یان نەخۆشیان لەگەڵە کەمامەى پزیشکى بکەن کەلەدەرەوەن یان لە شوێنێکى مەترسیداریت وەک نەخۆشخانە یان چاودێرى کەسێک یکەیت کە گومان هەیە توشی کۆڤید-19 بوبێت.
بەکارهێنانى کەمامە، ئەگەر بە شێوازى راست نەبێت ، هۆکارێک ئەبێت بۆ دڵەراوکێ لەبەر ئەوەى ئەگەر هەیە لەراستیدا کەمامە ببێتە هۆی توشبوون. توێژینەوەیەکی نوێ لەلایەن the گۆڤارى lancet ئەنجامدراوە دەری دەخات کە ڤایرۆس لەسەر کەمامەی نەشتەرگەری قابلیەتى مانەوەى هەیە تەنانەت تا 7 ڕۆژ دوای بەرکەوتن. بەپێی ئەم توێژینەوەیە، دانان یان بەکار هێنانەوەی کەمامە یان دەست لێدان لە ڕوخسارت لە کاتێکدا پێتەوەیە لەوانەیە مەترسی توشبوونی هەبێت.
ئەگەر کەمامە دەکەیت دەبێت پەیڕەوی ئەم ئامۆژگارییانەی خوارەوە بکەیت:
• ئەگەر پێویست بکات کەمامە بەکار بێنیت ، راسپاردە دەکرێ کەمامەی 95 Nیان 3FPP بەکار بێت لەجیاتی کەمامەی ستانداردی نەشتەرگەری
• دڵنیا بەرەوە لەوەی کە کەمامەکە بە باشی لەسەر لوتەوە تا چەناگە دادەپۆشیت بۆئەوەى تارادەیەک بۆشاییى کەمبکاتەوە ،ئگادارى ئەوە بە موى دەم و چاو لابەریت ( ریش :و) تازەمانى ئەوە بکەیت کەمامەکە بەباشى جێگیر بوەلەسەر دەم و چاوو رێگە بەدزەکردن نادات لەدەوروبەروە
• پەیوەست بوون بە سەلامەتی کەمامە زۆر گرنگە. دەست مەدە لە ڕووی دەرەوەی کەمامەکە، تەنها بە لاستیکەکانی تەنیشتى لایبە، و خەریکی چاک کردن و ڕێک کردنەوەی مەبە مەگەر زۆر پێویست بێت. دەستت بشۆ ئەگەر بەر کەمامەکە کەوت
• بەکارهێنانەوەی کەمامە سەرکێشییەکی گەورەیە. هەمیشە یەکسەر کەمامەکە بکەرە ناو زەرفی زبڵەوە
• هەمیشە دەستت بە ئاوی گەرم و سابوون بشۆ دوای لابردنی کەمامە. ئەگەر بۆشت نەکرا، پاکژکەرەوەیەکی دەست بەکار بهێنە کە کهولی تێدا بێت (زیاتر لە ٪60 ی ئیسانۆل و ٪70 ی ئایسۆپرۆپانۆل) بەڵام دواتر بە زووترین کات دەستت بە ئاوی گەرم و سابوون بشۆ
• هار کاتێک کەمامەکەت تەڕ / شێدار بوو بە زووترین کات بیگۆڕە بە کەمامەیەکی ترى تازەو پاک و ووشک
• ئەوەت لەبیر بێت کە کەمامە بەشێکی خۆپاراستنە، کە دەبێت زووزوو دەست شتنی لەگەڵدا بێت بە ئاوی گەرم و سابوون و دەست لە ڕوخسار نەدەیت، کە چاو، دەم، گوێ، و لوت دەگرێتەوە
• ئاگاداری ئەوە بە کە کەمامە لەوانەیە کەم دەست بکەوێت و/ یان لەوانەیە لەناکاو نرخی بەرز ببێتەوە، بەپێی شوێن
ئاسایشی دیجیتاڵی
• ئاگاداری ئەوە بە کە ڕۆژنامەوانان لەوانەیە ڕووبەڕووی رێژەیەکى بەرزى دژایەتى کردنی ئۆنلاین ببنەوە ئەوەى پەیوەندى بە رۆماڵکردنیان هەیە لە باسکردنی تەشەنە سەندنی کۆڤید-19. بە باشترین ڕاهێنانەکانی CPJ دا بچۆرەوە بۆ پاراستنی خۆت لە هێرشەکان.
• حکومەتەکان و کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا چاودێری کردن زیاتر بەکار دەهێنن وەک ئامڕازێک بۆ بەدواداچونى بڵاو بوونەوەی کۆڤید-19. ئەمە گروپی NSO دەگرێتەوە، کە پەرەى بەنامەى پێگاسوس داوە ، پڕۆگرامێکی سیخوڕییە کە ڕۆژنامەوانەکان ئەکاتە ئامانج، بەپێی تاقیگەی Citizen Lap ، کۆمەڵەکانى مافە مەدەنیەکان لە دڵەراوکێدان لەوەى چۆنیەتى بەکار هێنانى ئەم شێوازانە کەکەسەکان بکاتە ئامانج دواى تەواو بونى تەنگژەى تەندروستى ، شەفافیەتى نێو دەوڵەتى چاودێرى ئەم گۆرانکاریە جیهانیانە ئەکات لە پێگەى ئەلکترۆنى خۆى.
• بۆستە و بیر بکەرەوە پێش ئەوەی کلیک لەسەر لینک بکەیت یان دۆکیومێنتێکى ئەلکترۆنى دابەزێنیت کە زانیارییان تیایە دەربارەی کۆڤید-19. تاوانبارەکان ئەم قەیرانی تەندروستییەی ئێستا و ئەم شڵەژانە بەکار دەهێنن بۆ هێرشی ڕاکێشانی تاکەکان و دامەزراوەکان بەهێرشى راوکردنى پێشکەوتووکە لەوانەیە وابکات پڕۆگرامی زیانبەخش بچێتە ئامێرەکانتانەوە، بەپێی دامەزراوەی سنوری ئەلکترۆنی Electronic Frontier
• پێویستە ووریا بیت لە کاتی کلیک کردن لەسەر هەر لینکێکی پەیوەست بە کۆڤید-19 وە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان بەرنامەکانی نامە ناردن، هەندێکیان لەوانەیە بتبەنە ناو سایتێکەوە ڤایرۆسى هەبێت کە زیان بە ئامێرەکەت بگەیەنێت
• ئاگادار بە لە بەرنامە زیانبەخشەکان کە هەڕەشەی بڵاو کردنەوەی زانیارییەکانی تاک دەکات بەرامبەر پارە، وەک ڕێڕەوی کۆڤید-19
• ئەو نەخشانەی کە دوایین زانیارییەکان پشان دەدەن لەسەر کۆڤید-19 لەلایەن سەرچاوە ناسراوەکانەوە، وەک ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، کە ڕاپۆرتیان لەسەر دراوە کە پڕۆگرامی زیانبەخشیان تێدایە کە لەوانەیە بۆ دزینی وشەی نهێنی بەکاربهێنرێت
• ئاگادار بە لە زانیاریی هەڵەى سپۆنسەر بۆ کراو، هەروەک زانیارى دراوە لەلایەن The Guardian ، هەر وەک زانیاریی بە هەلەَ بردنى گشتی، شتێکە کە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە تایبەتی هۆشداریی لەسەر داوە و بی بی سی تیشکی کردۆتە سەر. ڕێنمایی دژی زانیارییە ناڕاستەکان بەردەستە لە وێبسایتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی
• ئاگادار بە لەو زانیارییانەی لەسەر کۆڤید-19 بڵاو دەکرێنەوە لەڕێی نامەی بەرنامەکانی نامە ناردنەوە، کە لەوانەیە هەواڵی هەڵە و فێڵیان تێدابێت
• ئاگاداری ئەوە بە کە بابەتەکانی کۆڤید-19 ئێستا لە فەیسبووک لەلایەن بەرنامەى زیرەکى دەستکردەو(Al) بەڕێوە دەبرێن لەجیاتی وردبین لە مرۆڤ، کە بۆتە هۆی سرینەوەى هەندێ ناوەڕۆکى راست لە سەر نەخۆشیەکە بە رێگەى هەڵە.
• کۆنفراسە ئۆنلاینەکان بخوێنەرەوە هەروەها ئەو مەسەلانەى تایبتمەندە تا ئاگادار بیت لەوەی ئەم خزمەتگوزارییانە چی لە زانیارییەکانت دەکەن، بەئازادى دەستیان بە چ زانیاریەک دەگات، و تا چەند ئەم خزمەتگوزاریانە پارێزراون. ئاگاداری ئەوە بە کە لەگەڵ زیاد بوونی ژمارەی ئەو کەسانەی لە ماڵەوە کارەکانیان دەکەن، خزمەتگوزارییەکان کراون بە ئامانج لەلایەن هاککەرەکانەوە.
• ئاگاداری ئەو مەترسییانە بە کەئەسەپێنرێت لە کاتى خستنە روى راپۆرت / لە سیستمە داپڵۆسێنەرەکان ، لەوانەیە ئەم سیستمانە لە نزیکەوە چاودێری روماڵى تەشەنە سەندنی کۆڤید-19 پراکتیک بکەن. هەندێ حکومەتى دیاریکراو لەوانەیە هەوڵی شاردنەوەی پەرەسەندنى هەر ڕێژەیەک بدەن لە وڵاتەکەیاندا و بەوجۆرەو سانسۆری میدیا بسەپێنن بەوهۆیەوە، وەک لە CPJ تیشکی خراوەتە سەر.
تاوان و ئاسایشی جەستەیی لەکاتى ئەرکدا
ڕۆژنامەوانان و ئەوانەى لەو بوارەدا کار ئەکەن دەبێت ئاگاداری زیادبوونی ئاستەکانى هەست و سۆزی دژبە رۆژنامەوانى بن و هەروەها دوژمنایەتی کردنیان ،لەوانە بێزارکردنی زارەکی و دەستدرێژى جەستەیی دەگرێتە خۆ لە کاتی بەجێهێنانى ئەرکدا، وەک بەم دواییانە بینراوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئەڵمانیا.
جێگاى سەرنجە بارودۆخی ئابوریی جیهان لە پاشەکشەدایە، لەگەڵ ئەوەی کە زۆر کەس کارەکانیان لەدەست دەدەن و ڕەنگە تا نیو ملیار خەڵک لە ژێرکەڵبەى هەژاریدایە، بەپێی رێکخراوى"ئۆکسفام" ، ئەگەری زیادبوونی چالاکیی تاوانکاری هەیە.
• ئەگەر لەتواناتدایە گەشت بکەیت بۆ ئەرکێکى نێودەوڵەتی، بگەرێ بۆ تازەترین دۆخى ئاسایش لەو شوێنەی بۆی دەچیت. توڕەیى و شڵەژان بەهۆى رێوشوێنەکانى پابەند بوون بەماڵەوە زۆر بوە کە بەهۆی کۆڤید-19 وە ئەنجام دراوە، بوەبەهۆى زۆربونى ژمارەی ڕوداوی توندوتیژی و ناڕەزایی دەربڕین، و هەندێک ڕووداوی مردن، لە وڵاتانی وەک ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەڕازیل، گینیا، ئوگاندا، نایجیریا، تونس، چیلی، ئیتاڵیا، سۆماڵ، گانا، روسیا، فەڕەنسا، و نایجەر.
• زۆرێک ناوچەی شارستانی لەجاران زۆر هێمنترە، پۆلیسیش کەم بوە . ترسی ئەوە هەیە کە تاوانبارەکان لەوانەیە ئەم هەلە بقۆزنەوە. هەندێک ڕۆژنامەوان وتوویانە کە بە زارەکی هەراسان کراون و کراون بە ئامانج لەلایەن تاوانبارانەوە، لەگەڵ دەستدرێژى، بۆیە سەلامەتی خۆت بە هەند وەربگرە.
• ئاگادار بە لەکاتى روماڵکردن لە ناوچە لادێ نشینەکان، خەڵک لەوانەیە گومان بکەن و/یان توڕە بن لە کەسانی نامۆ لەترسى ئەوەى لەوانەیە کۆڤید-19لەگەڵ خۆت بەریت بۆ ناوچەکەیان.
• ئاگادار بە لە ئەگەری کاردانەوەی قورس لەلایەن پۆلیسەوە بەهۆی رێوشوێنى قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی کۆڤید-19 وە، وەک ئازاردانی جەستەیی و بەکارهێنانی چەک، گازی فرمێسک ڕێژ، و فیشەکی لاستیکی
• لە کاتی ڕوماڵ کردن لە بەندیخانە یان سەنتەرێکی دەست بەسەراگرتن، ڕۆژنامەوانان دەبێت ئاگاداری ئەو مەترسیانە بن لەلایەن زیندانییە نارازیەکانەوە و/ یان خەریکى ئاژاوە نانەوە بن بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆڤید-19 وە، وەک پێشتر بینراوە لە سیێرا لیۆن، ئیتاڵیا، نایجیریا، کۆڵۆمبیا، و هیندستان
• ئاگادار بە لە ئەگەری زیاد بوونی ئاستەکانى تاوان، بە سەرنجدان لەوەی کە وڵاتانی وەک عێراق، ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئێرلەندا، ئەندەنوسیا، ئەسیوبیا، فەڵەستین، سۆماڵیلاند، و ئێران زیندانیەکانیان ئازاد کردووە بۆ کەم کردنەوەی قەرەباڵغى زیندان لە ماوەی تەشەنە سەندنی کۆڤید-19 دا.
• سەرنجی ئەوە بدە کە شتومەک لەوانەیە کەم بێتەوە، کە ئەگەری تاڵان کردن و دزی زیاد دەکات ، بەتایبەت ئەگەر رێوشوێنى داخستنى رێگا بسەپێتەوە / یان رێژەى بێکارى زیاتر بکات.
• ڕۆژنامەوانانی ئەو وڵاتانەی کە سیستمەکەیان داپڵۆسێنەرە دەبێت ئاگاداری هەڕەشەی گرتن، دەست بەسەر کردن، و/یان دوور خستنەوە بن لە کاتی ڕووماڵ کردنی تەشەنە سەندنی کۆڤید-19، هەر وەک لە CPJ ئاماژەیان پێ دراوە
ئەو ئەرکەى گەشتی نێودەوڵەتی پێویستە
بەهۆی سنوردارکردنی گەشتی جیهانییەوە، تەگەرەى زۆر بەدەوامە بۆ گەشتکردن ئەگەر توانرا ئەرکێک لەدەرەوەى وڵات ئەنجام بدەیت ، ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەیت:
• ئاگادار بە لەوەی کە رێوشوێنەکانى مانەوە لە ماڵەوە / یان قەدەغەکردنى هاتوچۆ لەوانەیە جیاوازییان هەبێت لە بەشە جیاوازەکانی وڵاتێک- وەک بینراوە لە بەریتانیا، تورکیا، و ویلایەتە یەکگرتووەکان- و لەوانەیە لە هەر ساتێکدا بێت بگۆڕدرێن بە ئاگادارکردنەو لەماوەیەکى کورتى پێشو یان بێئاگادارکردنەوە .
• هەموو یەکە تەندروستیەکان دیاری بکە لەو ناوچەیەی کە کاری لێ دەکەیت. لەوانەیە کارمەندانی تەندروستی مان بگرن یان ناڕەزایی دەرببڕن لە هەر ساتێکدا بێت، وەک بینراوە لە وڵاتەکانی وەک بەڕازیل، هندستان، و پاپوا نیو گینی.
• لەوانەیە دەستکەوتنی ئامێرەکانى پاراستنی تەندروستى کەسیى سنوردار بێت/ یان بەردەست نەبێت.
• دڵنیا بەرەوە لەوەی تازەترین زانیاریت هەبێت پەیوەست بە هەموو ڤاکسینە کان و چارەسەرە پارێزگارییە تایبەتەکانى نەخۆشی لەوەى لە کاتی خۆیدا دەگەنە ئەو شوێنەی بۆی دەچیت. ڕەچاوی وەرگرتنی ڤاکسینی ئەنفلۆزا بکە بۆ نەهێشتنی گومان لەسەر هەر نیشانەیەک کە تیاتدا دەردەکەوێت
• پەیڕەوی دڵنیایی گەشتەکەت بپشکنە، لەگەڵ تێبینى ئەوەى کە بۆ ڕوماڵ کردنی کۆڤید-19 گەشت کردن لەوانەیە نەشێت. ئاگادار بە لەوەی زۆر حکومەتەکان شێوازى جیاوازیان لە ئامۆژگاری و هۆشداریدان بڵاو کردۆتەوە لە دژی گەشتی نێودەوڵەتی.
• بەبەردەوامى چاودێرى ئەو چالاکیە بکە کەپلانت بۆ داناوە ئامادەی بیت، بە ڕەچاو کردنی ئەوەی کە چەندین وڵات بەتەواوى کۆبوونەوەی گشتی و کۆبوونەوەی سەروو ژمارەیەکی دیاریکراو خەڵکیان قەدەغە کردووە .
• سەیری هەر قەدەغە کردنێکی گەشت هەیە بکە / یان لە داهاتوودا سەبارەت بەو شوێنەی کە بۆی دەچیت، کە لەوانەیە لە ماوەیەکى کەمدا بگۆرێت.
• دڵنیا بەرەوە کە پلانێکت هەیە بۆ باری لەناکاو، بە ڕەچاو کردنی ئەوەی کە ناوەندی شارەکان، هەرێمە دیاریکراوەکان، یان هەموو وڵات لەوانەیە قەدەغەی هاتووچۆ بکات یان کەرەنتین بکرێت لە هەر ساتێکدا بێت.
• چەندین سنوری زەوی بە داخراوی دەمێننەوە لە هەموو جیهاندا. هەر سنورێک کە دەکرێتەوە لەوانەیە دابخرێتەوە بێ ئاگادار کردنەوە، شتێکە کە دەبێت لەناو پلانی بارە لەناکاوەکانتدا هەبێت و حسابى بۆ بکەیت.
• گەشت مەکە ئەگەر نەخۆشیت. چەندین فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی و هەرێمی، و هەروەها هۆکارەکانی تری گواستنەوەی نێودەوڵەتی، پێوانەی تەندروستیی توندیان داناوە. گەشتیارەکان بە دڵنیاییەوە ڕووبەڕووی تێست کردن یان خۆ کەرەنتین کردن دەبنەوە کاتێک دەگەن.
• بژاردەی گەشتی جیهانی هێشتا زۆر سنوردارە بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە/ بۆ زۆر شوێن.
• دەبێت ئەو بلیتی گەشتانە بکڕیت کە دەکرێت بگەڕێنرێتەوە . بەپێی هەواڵەکان، کۆڤید-19 بۆتە هۆی کێشەی ئابووری زۆر بۆ چەندین هێڵی ئاسمانی.
• ڕەچاوی ئەوە بکە کە چ کەرەستەیەکت پێویست دەبێت بیبەیت لەگەڵ خۆت. هەرچەندە وا دیارە کڕینی کەلوپەلی زۆر لە ترسدا کەم بووبێتەوە، نابێت ڕەچاوی ئەوە نەکەیت کە لەوانەیە لە داهاتوودا کەمامە، پاکژکەرەوەی دەست، سابوون، خواردنی لە قتووکراو، و کلێنسی تەوالێت کەم ببنەوە و دەبێت ئەمە ڕەچاو بکرێت . تێبینی بکە مان گرتن و/ یان کەمیی کارمەند بەهۆی توشبوونی کۆڤید-19 وە لەوانەیە بارودۆخەکە توند بکات لەو شوێنەی بۆی دەچیت.
• ئاگادار بە لەو وڵاتانەی کە ئاویان سنوردارە، وەک ئەردەن، لەوانەیە روبەڕوى داواکاری زۆر و کەم بوونەوەی ببنەوە لەگەڵ بەردەوام بوونى رێوشوێنى قەدەغەی هاتوچۆو پلەی گەرمیی نزیک بونەوەى وەرزى هاوین.
• دوایین بارودۆخی ڤیزا بپشکنە بۆ ئەو شوێنەی بۆی دەچیت، بە تێبینی کردنی ئەوەی کە زۆر لە ولاتان پێدانی ڤیزایان راگرتوە و ئەو ڤیزایانەی بۆ گەشت کردن دراون هەڵپەسێردراون.
• لەوە بکۆڵەرەوە کە ئایا ئەو وڵاتەی بۆی دەچیت داوای بڕوانامەی تەندروستیت لێدەکات کە بیسەلمێنێت تۆ توشبووی کۆڤید-19 نیت.
• بەرنامەیەکى گەشتى گونجاو دابنێ و ڕەچاوی کاتی زیادە بکە لە فڕۆکەخانەکانی جیهاندا، بە ڕەچاو کردنی پشکنینى تەندروستی و خاڵەکانی پشکنینی پلەی گەرمی. هەمان شت بۆ وێستگەکانی شەمەندەفەر، کەشتی/شۆستەکان ویستگەى و پاسى رێگاى دوور.
• ئاگادار بە لە دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەو شوێنەی بۆی دەچیت، بە تێبینی کردنی ئەوەی هەندێ وڵات ڕێگا دەدەن تەنها کەسانى بیانی بچنە ناو فرۆکەخانەووێستگەدیاریکراوەکانەوە.
• بە بەردەوامی چاودێری سەرچاوە لۆکاڵیەکانى هەواڵ بکە لەبارەى هەر قەدەغەکردنێکى هاتوچۆ ى ناوخۆى ئەو وڵاتەی گەشتی بۆ دەکەیت.
دوای ئەرک
• بە بەردەوامی چاودێری تەندروستیت بکە بۆ هەبوونی هەر نیشانەیەکى نەخۆشى
• بە دڵنیاییەوە پێویستە خۆت کەرەنتین بکەیت دواى هەر ئەرکێکى پر مەترسى. تکایە ئاگات لە ئامۆژگاریی حکومەت بێت کە پەیوەستە بەمەوە بۆ بەرچاوڕونى
• چاودێریی دوایین هەواڵەکان و زانیارییەکان بکە لەسەر کۆڤید-19، و هەروەها هەر ڕێکارێکی کەرەنتین و جیاکردنەوەیەک کە جێبەجێ دەکرێت لە لە شوێنەکەى خۆت وئەو شوێنەی بۆی دەچیت
• بەپێی ڕێژەی تووشبوون لەو وڵاتەی تێیدایت، دەبێت لە دەفتەرێکدا ناو و/ ژمارەی ئەو کەسانە بنووسیت کە لێیان نزیک دەبیتەوە بۆ نزیکەی 14 ڕۆژ دوای گەڕانەوەت. ئەمە یارمەتیت دەدات پەیوەندییان پێوە بکەیت کاتێک نیشانەکانت تێدا دەردەکەوێت
- ئەگەر نیشانەکانت تێدا دەرکەوت
• ئەگەر نیشانەکانی کۆڤید-19 ت تێدا دەرکەوت، هەرچەندئەو نیشانانە سووکیش بوون، تیمی کارگێڕ ئاگادار بکەرەوە. لەگەڵیان بە بۆ هۆکارى گواستنەوەى گونجاو لە خاڵی کۆتایی ئەرکەکەتەوە تا ماڵەکەت. تەکسى مەگرە
• پابەند بە بەئامۆژگاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، سەنتەرەکانی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشی، یان دامەزراوە تەندروستییە ناوخۆییەکان پەیڕەو بکە بۆ پاراستنی خۆت و کۆمەڵگەکەت
• ماڵەکەت بەجێمەهێڵە بە لایەنی کەمەوە بۆ 7 ڕۆژ لەو ڕۆژەوەی کە نیشانەکانت دەردەکەون. ئەمە یارمەتی پاراستنی کەسانی تر دەدات لە کۆمەڵگاکەتدا لە کاتێکدا تۆ لە قۆناغى گواستنەوەى نەخۆشییەکەیت
• پلان دابنێ بۆ وەرگرتنى هاوکارى و داوای یارمەتی لە کەسانی تر بکە. داوا لە خاوەن کارەکەت، هاوڕێکانت، و خێزانەکەت بکە بۆ ئەوەی ئەو پێداویستییانەت بۆ بهێنن کە پێویستتە، و با لە بەردەم دەرگای دەرەوە بۆت جێ بهێڵن
• بە لایەنی کەمەوە 2 مەتر دوور بە لە کەسانی تری ناو ماڵەکەت هەر کاتێک بۆت کرا
• بەتەنیا بخەوە، ئەگەر دەکرێت
• ئەگەر لەگەڵ کەسانی تردا دەژیت، دەبێت رەچاوى ئەوە بکەن بۆماوەى 14 رۆژخۆتان جیا بکەنەوە. دەکرێت رێبەرى بەسوود تان دەست بکەوێت ، پێویست بە چاودێرى تایبەتە لە کاتی بەکارهێنانی گەرماو، تەوالێت، و کەلوپەلی چێشتخانە، بۆ دوورکەوتنەوە لە ئاڵ و گۆڕى پیسی
• دەستەکانت بشۆ بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و بە تەواوی بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی 20 چرکە، بە بەکارهێنانی سابوون و ئاوی گەرم
• تا ئەتوانیت لە کەسانی لاواز دوور بە، وەک بەساڵاچووان و ئەوانەی کێشەی تەندروستییان هەیە
• پێویست ناکات پەیوەندی بە دامەزراوە تەندروستییە ناوخۆییەکانی وڵاتەکەتەوە بکەیت بۆ ئەوەی کەرەنتین بیت، مەگەر نیشانەکانت بە ئاشکرا بەرەو توندى بڕۆن لە ماوەی کەرەنتینەکەى خۆتدا
• کەرەستەی تەندروستیی ئۆنڵاینی CPJ زانیاریی بنەرەتیەکانى خۆپاراستن لەسەر سەرچاوە و کەرەستەی پاراستنی جەستەیی، دیجیتاڵی، و سایکۆلۆجی دەداتە ڕۆژنامەوانان و ژوورەکانی هەواڵەکان، لە نێوانیاندا، لەسەر ڕووماڵ کردنی نائارامی شارستانی و هەڵبژاردنەکان
(تێبینى / ئەم هۆشداریە لەبنەرەتدا لە 10ى شوباتدا نوسراوە ، تازە ئەکرێتەوە ، دوا تازەکردنەوە 20ى ئایارە لەکاتى ئەم وەرگێڕانەدا ) .