بەڕێوەبەرى ئاوى سلێمانى: چاککردنەوەى بۆرى ئاوى سەرچنار تەنیا بە هەوڵى ئەو ئەندازیارە نەبووە کە خانەنشین بووە
04:50 - 08/07/2020
"زەمەن"
بەڕێوەبەرى ئاوى سلێمانى رایدەگەیەنێت، دواى شکانى بۆرى ئاوى سەرچنار، بەیەک دەست بە گوێرەی پلانێکی هەنوکەییانە
و لە ماوەیەکی زۆر کورت تر لەوەی خەمڵێنرابوو
چاککرایەوەو ئەوەش بە هەوڵى زۆر کەس بووە نەک تەنیا ئەندازیار ی کارەبا عبدوڵڵا علی .
سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری
ئاوی سلێمانی لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت، لەڕێکەوتی ٥/٧/٢٠٢٠ کاژێر ١٠٫٣٠ سەرلەبەیانی
بۆریەک گوێزەرەوەی ئاو لە ناو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار تەقی و زیانی ماددی بە دوای خۆیدا
هێنا. هەرزوو بەڕێوەبەرو ئەندازیار و هەموو
کارمەندانی پڕۆژەو هێزو تواناکانی بەڕێوەبەرێتیمان هاتنە دەست وپێشمەڕگە ئاسا و بەیەک
دەست بە گوێرەی پلانێکی هەنوکەییانە و لە ماوەیەکی زۆر کورت تر لەوەی خەمڵێنرابوو چاککرایەوەو
ئاومان گێڕایەوە بۆ شارە حەیاتە کە بیلبیلەی چاوەکانمانە.
ئاماژەى بەوەشکردووە،
لەسەر داوای ئەندازیاری کارەبا کە خانەنشین بووە لە ١/٧/٢٠٢٠ پێی باشە هەندێک کەناڵی
ڕاگەیاندن وا بانگەشە ئەکەن کە بەڕێزیان بۆری چاککردوەتەوەو هەموو کارەکانی ڕاپەڕاندووە
کە ڕاستیەکەی ئەویش یەکێکە لەو هەموو کارمەندە لە خۆبووردوانەیه کە
دەقى
رونکردنەوەکە:
بەورئاسا قۆڵی مەردایەتی
هەڵماڵی بوو بۆ زووتر گێڕانەوەی ئاو بۆ هاووووڵاتیان نەک کۆی پرۆسەکە.
ڕوونکردنەوەیەک
لەبەڕێوەبەری ئاوی سلێمانیەوە:
وەک هەموو لایەک
ئاگادارن لەڕێکەوتی ٥/٧/٢٠٢٠ کاژێر ١٠٫٣٠ سەرلەبەیانی بۆریەک گوێزەرەوەی ئاو لە
ناو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار تەقی و زیانی ماددی بە دوای خۆیدا هێنا
هەرزوو بەڕێوەبەرو
ئەندازیار و هەموو کارمەندانی پڕۆژەو هێزو تواناکانی بەڕێوەبەرێتیمان هاتنە دەست
وپێشمەڕگە ئاسا و بەیەک دەست بە گوێرەی پلانێکی هەنوکەییانە و لە ماوەیەکی زۆر کورت تر لەوەی خەمڵێنرابوو چاککرایەوەو
ئاومان گێڕایەوە بۆ شارە حەیاتە کە بیلبیلەی چاوەکانمانە
بۆیە بە پێویستی دەزانی چەند ڕاستیەک بخەینە ڕوو
١ جگە لەکارمەندانی پڕۆژە یەکەم کەسانێک
گەیشتینە پڕۆژە بەندەو ئەندازیار ڕزگار علی و دواتریش بەڕێز پارێزگارو بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ولەسەر داوای بەڕێوەر ئەندازیار ی کارەبا عبداڵڵە علی .
۲. لەسەر داوای ئەندازیاری
کارەبا کە خانەنشین بووە لە ١/٧/٢٠٢٠ پێی باشە هەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن وا بانگەشە
ئەکەن کە بەڕێزیان بۆری چاککردوەتەوەو هەموو کارەکانی ڕاپەڕاندووە کە ڕاستیەکەی ئەویش
یەکێکە لەو هەموو کارمەندە لە خۆبووردوانەیه کە بەورئاسا قۆڵی مەردایەتی هەڵماڵی
بوو بۆ زووتر گێڕانەوەی ئاو بۆ هاووووڵاتیان نەک کۆی پرۆسەکە.
٣.لەبەر ئەوەی لە هیچ ئاستێک بە ڕەسمی دەستخۆشی
لە کارمەندەکانمان نەکرا ناچار خۆم وەک بەڕێوەبەر سوپاسی بێ پایانم ئاراستەیان بکەم
داوا لەیەزدان بکەم لەش ساغ و سەرفراز بن، هەر وا هەڵوێستی مەردانەو جوامێرانەتان
لێ چاوەڕێ ئەکەم.
٤ٚسوپاسی بەڕێز
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی و کارمەندانیان دەکەین کە ڕاستەوخۆ هاوکارمان بوون وبەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی ئاوئاوەڕۆی هەرێم و سەرۆکی
شارەوانی سلێمانی و ئاوی ژێرزەوی وئاوی دەوربەری سلێمانی ، کەلە ڕێگای تەلەفۆنەوە ئامادەیی هاوکاریان دەربڕی.
٥ٚ.کارەکە تەنها بە توانای ب. ئاوی سلێمانی
جێبە جێکرا.
٦. داواکارین لە بەڕێز وەزیڕی دارایی ، ئەو
بڕە پارەیەمان بۆ دابین کات، چونکە زیانێکی بەرچاو گەیشتووە بە پڕۆژەو ئەگەر زوو
چاک نەکرێنەوە گرفتی کەم ئاوی دوست ئەبێت.
داواکارین لە هەموو
کەس ولایەنێک بیەوێت سەردانی هەر وێستگەیەکی ئاو بکات، پێشوەختە ڕەزامەندی بەڕێوەبەری
ئاو وەربگرێت، بە لێبووردنەوە بەدەر لە ڕەزامەندی یە ڕێگا نادرێت بە چوونە ژوورەوە.
سەربەست عوسمان
بەڕێوەبەری ئاوی
سلێمانی