وەزارەتی ناوخۆ رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی راگەیاند
10:57 - 29/06/2020
"زه‌مه‌ن"
وەزارەتی ناوخۆی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆدا
راگەیاند.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا،
وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، بە مەبەستی خۆپاراستن لە
ڤایر‌وسی كۆرۆنا و رێگرتن لە بەریەككەوتنی هاوڵاتیان، كە هوكارە بۆ گواستنەوەی ڤایر‌وسی
كۆرۆنا، وەزارەتی ناوخۆ، سیستەمی رێگەپێدانی ئەلكترونی دامەزراند، كە تا بەردەوامی
قەدەغەی هاتووچۆ ئەم سیستەمە كارا دەبێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی
ناوخۆ:
بە مەبەستی خۆپاراستن
لە ڤایر‌وسی كۆرۆنا و رێگرتن لە بەریەككەوتنی هاوڵاتیان كە هوكارە بۆ گواستنەوەی ڤایر‌وسی
كۆرۆنا، وەزارەتی ناوخۆ سیستەمی رێگەپێدانی ئەلكترونی دامەزراند كە تا بەردەوامی قەدەغەی
هاتووچۆ ئەم سیستەمە كارا دەبێت، داواكارین لە هاوڵاتیانی خوشەویست ئەم رێنماییانەی
خوارەوە جێبەجێ بكەن:
١- رێگه‌پێدانی
هاتووچۆی فەرمانبەران:
پڕکردنوەی تەواوی
زانیاری ناو ئەپليکەيشن.
پێوستە گشت زانیاریەکانی
راست و دروست بن.
دەبیت فەرمانبەر
و شوفێرەکەی ناسنامەی فەرمانبەرایەکیان بێ بیت لە بازگەكان.
ئەگەر فەرمانبەر
ئەندمانی خێزانی لە گەڵدابێت پێوستە ناسنامەیان پێ بێت.
كارتی زانیاری ئەو
شارەی كە لیێی نیشتەجێیە پێ بێت.
٢- رێگه‌پێدانی
نەخۆش:
پڕکردنوەی تەواوی
زانیاری ناو ئەپليکەيشن.
پێوستە گشت زانیاریەکانی
راست و دروست بن.
دەبیت پشتگیری نورینگە
یان نەخۆشخانەی پێ بێت لە بازگەكان.
لەکاتی گەرانەوە
بە هەمان شیوە پشتگیری چارەسەری پێ بێت.
كارتی زانیاری ئەو
شارەی كە لیێی نیشتەجێیە پێ بێت.
٣- رێگه‌پێدانی
گشتی:
ئەم رێگه‌پێدانە
دەدریێت لە حاڵەتی زۆر پێست بۆ ئەنجام دانی کاری بازرگانی یان کاری زۆر پێوست.
پڕکردنوەی تەواوی
زانیاری ناو ئەپليکەيشن.
پێوستە گشت زانیاریەکانی
راست و دروست بن.
كارتی زانیاری ئەو
شارەی كە لیێی نیشتەجێیە پێ بێت.
٤- ئەگەر
ئەو مەرجانەی سەرەوە جێ بەجێ نەکرا ئەوا لە بازگەکان رێگای گەشت کردنیان پێ نادرێت.
٥- پێویسته
شوفێر و سه‌رنشینان ده‌مامك و په‌نجه‌وانه به‌كاربهێنن له كاتى گه‌شت كردن به پێچه‌وانه‌وه
رێگایان پێ نادرێت.
٦- ده‌بێت
زانیارییه‌كانى داواكراو به دروستى پربكرێته‌وه و هه‌ر جێوازیه‌ك هه‌بێت له زانیارییه‌كان
رێگه‌پێدانه‌كه به هه‌ڵوه‌شاوه ئه‌ژمار ده‌كرێت.
٧- ئه‌م
رێگه‌پێدانه ئاڵوگورى هێزه ئه‌منیه‌كان ناگرێته‌وه كه به رێنمایى و رێكارى تایبه‌ت
ئاڵوگوریان پێ ده‌كرێت.
٨- کاتژمیری
کارابوونی رێگەپێدان لە گەیشتنی ئیمیلی رەزامەندی دەست پێدەکات.