دارایی لیستی مووچه‌ی دوورۆژی تری راگه‌یاند
03:28 - 29/06/2020
"زه‌مه‌ن"
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان لیستی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و وه‌زاره‌تی دارایی و چوار شوێنی تری راگه‌یاند.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت سبه‌ی سێ شه‌ممه ٢٠٢٠/٦/٣٠ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هێزی زێره‌ڤانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ری به‌رگری فریاكه‌وتن بۆ مانگی ٢٠٢٠/٢ خه‌رج ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت باسی له‌وه‌شكردووه كه ڕۆژی چوارشەم ١/٧/٢٠٢٠ بەهۆی ڕێكخستنی ميزانيه‌ی نيوەی ساڵ لەلايەن بانكەكان مووچە خەرج ناكرێت.
ڕۆژی پێنج شەم ٢/٧/٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی دارايی و ئابووی بۆ مانگی ٢/٢٠٢٠ و هه‌روه‌ها مووچه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رەگەزنامە و ليوای نەوت، خەرج دەكريت.