په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان داوایه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات
10:50 - 25/05/2020
"زه‌مه‌ن"
په‌رله‌مانتارێكی
گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ركی وه‌زاره‌تی داراییه، ڕاستی
قه‌رزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرا بكات.
دابان
محه‌مه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی
له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند، له ڕابردو و ئێستاشدا، یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی
گه‌نده‌ڵی گه‌وره و به‌هه‌ده‌ردان، قه‌رزه‌كانی هه‌رێم بوه، ئه‌ركی وه‌زاره‌تی
داراییه، ڕاست و دروستی ئه‌م قه‌رزانه، به‌تایبه‌ت 27 ملیار دۆلار، به‌به‌ڵگه‌وه
ئاشكرا بكات، (( جۆری قه‌رزه‌كان چین، كێ كردویه‌تی و بۆچی كراوه)).
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردووه، به‌شی زۆری ئه‌و لێدوان و قسانه‌ی ده‌كرێن، پاساو هێنانه‌وه‌یه بۆ
نێچیرڤانی بارزانی و كابینه‌كانی پێش‌و! قه‌رز نیه ئیلتیزاماته ! له ولاتان و
بانكی ده‌ره‌وه نه‌كراوه و ناوخۆییه ! قه‌رز بێت یان ئیلتیزامات یان هه‌رناوێكی
تر! له داهات و پاره‌ی نه‌وت، مانگانه سه‌دان ملیۆن دۆلار به‌و ناوه‌وه به‌هه‌ده‌ر
ده‌درێت.
ئه‌وه‌ش
له‌كاتێكدایه، له‌رۆی شه‌ممه‌ی رابردوودا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی
كوردستان رایگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 27 ملیار دۆلار
قه‌رزی له كابینه‌ی پێشووی حكومه‌ت بۆ ماوه‌ته‌وه.