358 وەرزش

راكیتیچ بۆ سیڤیلییە

12:07 - 22/05/2020

"زەمەن"
رۆژەكانی ئیڤان راكیتیچ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەرەو كۆتایی دەچێت و ئەگەر زۆرە بگەڕێتەوە یانەكەی پێشووی.

 
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، ئیڤان راكیتیچی كرواتی لەگەڵ یانەی سیڤیلیە گفتوگۆی كردووەو یانەكە ئامادەیە یاریزانەكە بگەڕێنێتەوە.


ئاماژە بەوەشكراوە، یانەی سیڤیلیە لەبەرامبەر گەرانەوەی راكیتیچ ئامادەیە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانە كەتەلۆنیەكە، یاریزانەكەش بۆ گەرانەوەی بۆ سیڤیلیە ئامادەیە موچەی ساڵانەكەی كەمبكاتەوە.


ئیڤان راكیتیچ پێشتر لە یانەی سیڤیلیە یاریی كردووەو ئەگەر هەیە لە گواستنەوەی هاوینەشدا دووبارە بگەڕێتەوە یانەكەی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن