بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ هەواڵێکت پێدەڵێت؟
09:19 - 22/05/2020
"زەمەن"
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 22_5_2020 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
بەهۆی کار کردنەوە گەشتێک ئەنجامدەدەیت، هەندێک کەس تووشی قەلەقی و بێزاریت
دەکەن هەوڵبدە لێیان دوورکەویتەوە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
کەسانی پلە بەرز دەبنە هاوڕێت و سوودیان لێ دەبینی بۆ ئەوەی کارت بۆ بکەن،
لە خۆشەویستەکەت زوویر دەبیت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
بەرپرسیارێتیت لەسەر زۆر دەبێت و متمانەی خۆت بەدەست دەهێنیت، خۆشەیستەکەت
لێت تێناگات هەوڵبدە زیاتر لێی نزیک بیتەوە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
تۆ لەسەرەتای ڕێگەدایت و پەلە مەکە لەتەواوبوونی پڕۆژەکەت، بەهۆی خراپی هەڵسوکەوتتەوە
خۆشەویستەکەت وازت لێدێنێ.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
نهێنییەکی ڕابردوو کە چەند ساڵە بەدوایدا دەگەڕێیت ئەمڕۆ ئاشکرا دەبێت، بەمەش هەست بە بێتاقەتی و توڕەبوونی زۆر دەکەیت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ئەو بەڵێنەی بۆ کارەکەت پێت دراوە جێبەجێ دەبێت و ئامانجەکانت دێنەدی، کەسێکی
باش و جوان دەبێتە خۆشەویستت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
تووشی کێشەیەکی زۆر گەورە دەبیت و بەوهۆیەوە داوای هاوکاری لە هاوڕێکانت دەکەیت،
لەگەڵ خۆشەویستەکەت نێوانتان تێکدەچێت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
داهاتوویەکی باش چاوەڕێتە، بەڵام دەبێت هەنگاوی جدی بۆ بنێیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت
نێوانتان بەرەو باشبوون دەچێت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
کەسێکی بەرژەوەندیخواز
و دڵ ڕەق و خراپیت، دەتەوێت هەموو شتێک خۆت بیکەیت ئەمەش زیان بە کەسایەتیت دەگەیەنێت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر ڕەق و خۆپەرستی، ئەگەر بەردەوام بیت لەسەر ئەو هەڵسوکەوتە
لەدەستی دەدەیت و دواتر پەشیمان دەبیتەوە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
کارەکانت بەباشی بەڕێوە دەچن، بەڵام تۆ درۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەکەیت، ئەگەر
لێی پەشیمانی، پێی بڵێ ئەگینا بەسەرتا دەشکێتەوە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
چاوت بکەرەوەو وریای دەوروبەرەکەت بە ئەگەر نا تووشی کێشەت دەکەن، کەسێکی سەرنجڕاکێش
و جوانی، تەندروستیت باشە.