58435 کوردستان

وەزارەتى تەندروستى هەرێم وادەى سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا ئاشکرا دەکات

07:54 - 03/04/2020

"زەمەن" 

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى هەرێم رایگەیاند، هەر کاتێک سەرجەم نەخۆشەکانى کۆرۆنا چاکبونەوە و لە ماوەیەکى دیاریکراودا هیچ توشبوویەکى نوێ تۆمار نەکرا، ئەوە سەرکەوتنە بەسەر ڤایرۆسەکەدا.


د. محەمەد قادر وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى "زەمەن"ى راگەیاند، هەر کاتێک، سەرجەم توشبووانى کۆرۆنای لە هەرێم، چاکبونەوەو چونەوە بۆ ماڵەوە و لە ماوەیەکى دیاریکرودا کە رێکخراوى تەندروستى جیهانى دیارى دەکات، هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکرا، دەتوانین بڵێین، هەرێمی کوردستان بەسەر ڤایرۆسى کۆرۆنای نوێدا زاڵبوە.

وتیشى، تاوەکو هاوڵاتیان زیاتر پابەندى رێنماییە تەندروستییەکان و قەدەغەى هاتوچۆ بن، زوتر دەتوانین بەسەر ڤایرۆسەکەدا سەربکەوین، بەڵام هەتا یەک توشبوو هەبێت، هەرێمى کوردستان لە مەترسیدایە و ناتوانین بڵێن دۆخەکە کۆنتڕۆڵە.

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى لە بارەى بەرزبووەنەوەى پلەى گەرما و کاریگەرى لەسەر ڤایرۆسەکە ئاماژەی بەوەکرد، بە پێی سەرچاوە زانستییەکانی پزیشکیی، بەرزبونەوەی پلەی گەرما، دژ بە کۆرۆنایە، گەشەکردنی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ سنوردار دەکات، بەڵام لەناوی نابات .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن