سەرۆکایەتى پەرلەمان و سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە
06:38 - 03/04/2020
"زەمەن"
بڕیارە سبەینێ
سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان و سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆببنەوە.
جەلال محەمەد
بڕیاردەرى لیژنەى یاسایى لە پەرلەمانى کوردستان بە دیجیتاڵ میدیاى
"زەمەن"ى راگەیاند، بڕیارە سبەینێ دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان لەگەڵ
سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆببنەوە و تەوەرێکى کۆبوونەوەکەیان تایبەت دەبێت بە
بڵاوبوونەووەى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان.
وتیشى، لە
کۆبوونەوەکەدا باس لە دانانى میکانیزمێک دەکرێت بۆ ئەوەى پەرلەمانى کوردستان لەم
قۆناغەدا رۆڵى هەبێت و بتوانێت کارەکانى جێبەجێ بکات.
جەلال محەمەد
ئاماژەى بەوەشکرد، ئەرکى پەرلەمان دەرکردنى یاسا و چاودێریکردنە، لەم کاتەدا
بۆشایی یاسایی نییە، ئەگەر یاساش دەرنەکرێت ئاساییە، بەڵام دەبێت پەرلەمان بە
رۆڵێکى گرنگى دیکەى خۆى هەستێت کە چاودێریکردنە، بە تایبەت بۆ ئەم دۆخە زۆر گرنگە.
بریاردەرى لیژنەى
یاسایى هێماى بۆ ئەوەکرد، لە رێگەى دانیشتنى پەرلەمانەوە بێت یاخود لە رێگەى
لیژنەکانەوە بێت، پەرلەمان دەتوانێت چاودێرییەکى باشى دۆخەکە بکات، ئەگەر دانیشتنى پەرلەمانیش نەکرێت، لە رێگەى
لیژنەکانەوە راپۆرت بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان بەرزبکرێتەوە.