قائیمقامیەت هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
            
                 07:51 - 25/03/2020 
        
            
            
              .jpg) 
               
            
            
       "زەمەن" 
قائیمقامیەتی هەولێر سەرجەم هاووڵاتیانی شاری هەولێر
و دەوروبەری ئاگادار دەكاتەوە، كە بەهیچ شێوەیەك سەردانی دیوانی قایمقامیەت نەكەن.
قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر لە
راگەیەنراوێکدا سەرجەم ھاوولاتیانی سنووری
شاری ھەولێر و دەورووبەری ئاگادار دەکاتەوە، بەھیچ شێوەیەک سەردانی دیوانی قائیمقامیەتەکەیان
نەکەن بۆمەستی داواکاری ڕێگاپێدان بۆھاتووچۆکردن لەبەرئەوەی سەرجەم ڕێگاپێدانەکان
ڕاگیراون.
ئاماژەى بەوەشکردووە، تەنھا ئەو کەسانە دەتوانن ھاتووچۆبکەن
کەلەڕێنماییەکانی (ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای
ھەولێر)لەڕێکەوتی(25-3-2020)ڕێگاپێدراون وە پێویستیان بەھیچ ڕێگاپێدانێکی تر نیە.