وەزارەتی ناوخۆ دەستی بەسەر ١٩ هەزار ئۆتۆمبیل‌دا گرتووە
01:06 - 24/03/2020
"زەمەن"
وه‌زاره‌تی ناوخۆی
حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، لە ئەنجامی ئەو ڕێکارانەی گیراوەتەبەر بۆ
ڕووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستبەسەر ١٩ هەزار ئۆتۆمبیل‌دا لە پارێزگاکانی
عێراقدا گیراوە.
لە کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانیدا لیوا خالید محه‌نا، وته‌بێژی
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند " له‌سه‌ر راسپارده‌ی لایه‌نه ته‌ندروستیه‌كانی عێراق
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان كراوه به‌ئامانجی دروستنه‌بونی كاره‌ساتی
گه‌وره و زیانی زۆر به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، ئێمه‌ش بڕیاره‌كانمان
جێبه‌جێكردوه".
ئەو بەرپرسە
سەربازییەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە " له چه‌ند رۆژی رابردودا، هێزه ئه‌منیه‌كان
له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی رێكاره خۆپارێزیه‌كان و به‌مه‌به‌ستی پاراستنی هاوڵاتیان
له‌توشبونیان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌ستیان به‌سه‌ر ١٩ هه‌زار ئۆتۆمبێل گرتوه و چه‌ندین
هاوڵاتیش ده‌ستگیركراون، كه ئه‌مانه ده‌یسه‌لمێن هاوڵاتیان پابه‌ندی بڕیار و
راسپارده ته‌ندروستیه‌كان نه‌بوون".
پیش‌تر ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی هۆشداری
دابووە عێراق بەهۆی پابەند نەبوونی خەڵكی بە ڕێنماییەکان ئەگەری هەیە ڤایرۆسی
کۆرۆنا زیاتر تەشەنە بکات.