560 کوردستان

ناتوانین مووچە بنێرین.. نوێترین لێدوانی سودانی

11:57 - 15/07/2025

زەمەن - هەرێمی كوردستان

 

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە رۆژنامەی شەرقلئەوسەتی وتووە، ئەو لیژنە وزارییەی بۆ چارەسەری کێشەی مووچە پێکهێنراوە، کاردەکات بۆ گەیشتن بە داڕشتەیەکی تەوافوقیی دەستووری، هەرکات هەرێمی کوردستان پابەند بوو بە پێشنیازەکانی لیژنەکە، ئەوکات داڕشتەکە پەسەند دەکرێت.

سودانی وتیشی :هەرێمی کوردستان پابەند نەبوو بە رادەستکردنی تەواوی بەرهەمی نەوت و هەروەها داهاتی نانەوتی، بێ پابەندبوونی هەرێمیش ناتوانرێت پارەی مووچە بنێردرێت.

بەوتەی سودانی، راجیاییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد یاسایی و تەکنیکین نەک سیاسی، دووپاتیکردەوە، هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە و دەوڵەتی عێراق رێزی لێدەگرێت.

لەبارەی یاسای نەوت و غازیشەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، بەغداد و هەولێر دوو سێ کۆبوونەوەیان لەبارەی دەرکردنی یاسای نەوت و غاز ئەنجامدا، بەڵام دواتر هەولێر شاندی رەوانە نەکرد و کۆبوونەوەکان نەگەیشتنە ئەنجام.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن