ئیمزای زیاتر لە ١٠٥ پەرلەمانتار بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەقەزاکردنی قەرەتەپە
08:37 - 14/07/2025
زەمەن
پرێس:
ئیمزای زیاتر لە (١٠٥) پەرلەمانتاری عێراق ئاراستەی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران و سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەکرێ بەمەبەستی پووچەڵکردنەوەی هەوڵی بەقەزاکردنی ناحیەی قەرەتەپە.
کاروان
یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بەدەستپێشخەری
و سەرپەرشتی فراکسیۆنی یەکێتی و هەماهەنگی هەموو فراکسیۆنە کوردستانیەکان
لەپەرلەمانی عێراق، یاداشتێک بەئیمزای سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانیەکان و سەرۆک و
ئەندامانی بەشێک لە فراکسیۆنە عێراقیەکان ئیمزای زیاتر لە (١٠٥) پەرلەمانتاری
عێراق ئاراستەی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران و سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەکرێ بەمەبەستی پووچەڵکردنەوەی هەوڵی بەقەزاکردنی
ناحیەی قەرەتەپە و دابڕاندنی ناحیەکانی قەرەتەپە و جەبارەو کوڵەجۆ لەسەر قەزای
خانەقین.
ئاماژەى
بەوەشکرد، ئەم هەوڵە پێشێلکردنی مادەی (١٤٠)ی دەستوری عێراقە نابێ دەستکاری سنوری
ئیداری و جوگرافی و دیمۆگرافی ئەو ناوچانە بکرێ کە مادەی (١٤٠) دەستور
دەیانگرێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکرد، هەڵمەتی
کۆکردنەوەی ئیمزای پشتیوانی پەرلەمانتاران بەردەوام دەبێت.