زەمەن سپۆرت-
لەهەموو سەردەمێکدا دوو یاریزان هەمیشە کێبڕکێکاری سەرەکی یەک بوون، ئاژانسی دۆچە ڤێلای ئەڵمانی لە ڕاپۆرتێکیدا ئەو دوانانە دەخاتە ڕوو کە بە درێژایی مێژووی تۆپی پێ کێبڕکێکاری یەکتر بوون. هەمیشە دوو ناو دەبیستین کە کێبڕکێیە کامیان باشترینی مێژوو بوون، ئەوانیش بێلی بەرازیلی کە خاوەنی خەڵاتی باشترین یاریزانی تۆپی پێە و مارادۆنای ئەفسانەی ئەرژەنتینە کە ئەویش بە شایستەی خەڵاتەکە دادەنرێت و بە درێژایی مێژووی تۆپی پێ ئەو دوو ئەستێرەیە کێبڕکێیان بووە و چەندین جاریش هێرشیانکردووەتە سەر یەکتر.
هەردوو ئەستێرەی نێودەوڵەتی رۆد فۆلەر و فرانک ڕیکارد لە ساڵانی ٩٠کانی سەدەی ڕابردوودا هەمیشە دوو کێبڕکێکاری سەرەکی بوون، ئەوەش لە قۆناغی هەشتی جامی جیهانیدا کە لەنێوان ئەڵمانیا و هۆڵەندا بەڕێوەچوو گەیشتە لوتکە.
دوو یاریزانی دیکە کە هەمیشە کێبڕکێیان بووە، هاوشێوەی یانەکانیان، کە یاریزانی ئەرسیناڵ و مانچستەر یونایتد بوون، پێکهاتبوون لە ڕۆی مۆریس کین لە مانچستەرو پاتریک ڤێرا لە یانەی ئارسیناڵ.
دوو گۆڵچی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هەمیشە کێبڕکییان بوو کە ئەوانیش شتاینی یاریزانی یانەی فرانکفۆرت و هامبۆرگ و هارلد شوماخەری گۆڵی یانەکانی شاڵگە و کۆڵۆنیا بوو. هەمیشەگۆڵچییەکان لە ئەڵمانیا کێبڕکێیان بووە، وەک پێشتر باسمان کرد، بەڵام کێبڕکێ سەختەکە لە نێوان ئۆلیڤەرکان و لیماندا بوو، کە وایکرد سەخت بێت کلیسمانی ڕاهێنەر کامیان هەڵبژێرێت بۆ مۆندیالی ٢٠٠٦ دوو ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ماوەیکی درێژ کێبڕکێیان هەبوو، هەردووکیان یاریزانی هێی ناوەڕاست بوون، هەردووکیان بە لێدانە بەهێزەکانیان بەناوبانگ بووون، هەردووکیان بە پاسی دروستدا دەناسرانەوە، ئەوانیش ستیڤ جیراردی ئەفسانەی یانەی لیڤەرپوڵ و فرانک لامپاردی ئەستێرەی یانەی چێڵسی بوون.
فرانچیسکۆ تۆتی و ئەلیکساندەر دلپیرۆ، ئەوان هاوشێوەی لامپارد و جیرارد، بەوە دەناسرێنەوە کە زۆر وەفاداربوون بۆ یانەکەیان و ئامادە نەبوون جێی بهێڵن، بەردەوام هەردووکیان لە یانەکانیان و لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیاشدا لە کێبڕکێدا بوون. دوو گۆڵچی دیکە، ناویان لەو لیستەدایە کە بۆ دوو یاریزانە کێبڕکێکارەکان کراوەتەوە، ئەوانیش ئیکەر کاسیاسی ئیسپانی و جیانلۆجی بووفۆنی ئیتاڵین کە هەردووکیان لەلاویەوە دەستیانپێکرد و تا ماوەیەکی درێژ کێبڕکێی یەکتریان کرد. دوو یاریزانی هێڵی ناوەڕاست، زەینەدین زێدانی ئەفسانەی فەرەنسا و ڕۆناڵدینۆی ئەستێرەی بەرازیل، ئەو دوو یاریزانەن لە ساڵی ٢٠٠٥دا بەسەختی کێبڕکێی یەکیان دەکرد. دواجار میسی و ڕۆناڵدۆ دێن، ئەو دوو ئەفسانەیەی کە ئێستا جیهانیان سەرسامکردووە و خۆشیان چەندین جار دانیان پێداناوە کە کێبڕکێ کردنی یەکتر کاریگەری لەسەر ئەوە هەبووە بەردەوام هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی خۆیان بدەن.
سۆشیال میدیا