به‌ره‌و هونه‌رێکی ره‌سه‌نی کوردی
09:38 - 22/01/2020
سەڵاح رەووف
(3-3)
کام جۆره ره‌سه‌نایه‌تییه؟ له که‌یه‌وه ده‌ستپێبکه‌ین؟ پار... دوێنێ... سبه‌ینێ...؟ ئه‌ی که‌ی؟
ئەم دینه (زه‌رتووشت) به‌رده‌وام ئه‌بێت تا سه‌رده‌می ساسانییه‌کان، دوو جۆر ئایینی لێ دروست ئه‌بێت، یه‌کێکیان مانی و ئه‌وی تریش مه‌زده‌ک. ئایینی مانی له ناوی که‌سێکی خاوه‌ن به‌هره‌ی وێنه‌کێش و مۆسیقازان و فه‌یله‌سوفه‌وه که‌وتۆته‌وه، که ئایینه‌که‌ی هه‌ر زه‌رتووشتییه، به‌ڵام کاریگه‌ریی دینی مه‌سیحی له‌سه‌ر بووه، ئه‌و کاریگه‌رییه‌تیه‌ش ته‌نها له رووی ره‌وشته‌وه بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دینی مه‌سیحی دینێکی ره‌وشتیییه زیاتر له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کۆمه‌ڵگا ئه‌دات. ئه‌یه‌وێت باری گوزه‌رانی کۆمه‌ڵگا و یه‌کسانی له نێوانیاندا چاک بکات. ئایینی مه‌زده‌کیش هه‌ر به‌و جۆره‌ی ئاینی مایی بووه، مه‌زده‌ک یه‌کێکه له ناوه‌کانی خوا یان بچووککراوه‌ی مه‌زدایه. ئه‌م ئایینانه به‌رده‌وام ده‌بن تا هاتنی لەشکری ئیسلام. ئه‌وه‌بوو له ساڵی 219ی کۆچی ئایینێک له‌وپه‌ڕی باشووری کوردستان له ناوچه‌کانی مه‌نده‌لی و خانه‌قین و قه‌سری شیرین و ئه‌و ده‌وروبه‌ره، به ناوی ئایینی ئه‌هلی حه‌ق (که‌سانی خوا) دروست بوو، که هه‌ر دینی زه‌رتووشتییه و دیسان به خۆشیان وتووه
یارسان (یاری مه‌زن یان یاری یه‌زدان) واژه‌ی سان هه‌ر وشه ئه‌وروپییه‌که‌یه که به مانای مه‌زن دێت. ئه‌م ئایینه هه‌وڵدان بوو بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی دینی زه‌رتووشت. ده‌ڵێن سه‌رهه‌نگی ده‌ودان که یه‌کێکه له په‌یڕه‌وکه‌رانی باڵوڵی ماهی (باڵوڵی مایی یان باڵوڵی مادی) هه‌وڵی بره‌وپێدانی ئه‌م ئایینه‌ی داوه، که هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن له سه‌ردره‌می ئه‌مدا بره‌و به ئایینی کاکه‌یی دراوه. هه‌ندێک ده‌ڵێن که له سه‌رده‌می ئه‌مدا ئایینی ئه‌هلی حه‌ق دروست بووه. باشترین سه‌رچاوه‌ش بۆ ئه‌مه شیعر و هۆنراوه‌کانی کاکه‌یی خۆیانه که ده‌ڵێن:
سه‌رهه‌نگی ده‌ودان سه‌رهه‌نـــــــــــــگی ده‌ودان
ئــه‌ز کـه نـام مـه‌ن سـه‌رهـه‌نـــــــــگـی ده‌ودان
چـــه‌نـێ ئـێـرمـانـان مـه‌گـێـڵــــــــین هــه‌ردان
تــــازیـــنـدو کــه‌رۆ ئـــایــنـی کــــــــــــوردان
ئه‌م هۆنراوه‌یه به زمانی ماچۆیه باشترین نووسراوی کاکه‌ییه‌کان (سه‌رئه‌نجام)ه، که زۆربه‌ی زۆری مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی و رامیارییانی تیا نووسراوه‌ته‌وه و زیندووکه‌ره‌وه و په‌یڕه‌وکه‌ری دینی زه‌رتووشتن. به‌پێی ئایینی کاکه‌یی دنیا حه‌وت سه‌ده‌یه (سه‌رده‌م - عصر)ه.
1- سه‌رده‌می په‌روه‌ردگار (خوا):- په‌روه‌ردگاریش چوار (بابا) به‌رجه‌سته‌کاری هه‌یه، که بریتین له جوبرائیل و ئیسرائیل و میکائیل و عزازئیله. له ئایینی کاکه‌ییدا هه‌رده‌م یه‌کێ له به‌رجه‌سته‌کاره‌کانی خوا ئافره‌ته، که پێی ده‌ڵێن دۆنی خوا یان دۆنی دایک، ئه‌م ئایینه تاکه ئایینێکه که ئافره‌ت گه‌یشتۆته پله‌ی خوایی. بۆیه له‌و سه‌رده‌مه‌دا زیاتر له چه‌ند شاعیرێکی ئافره‌ت له ناو ئایینی کاکه‌ییدا هه‌ڵکه‌وتوون.
2- سه‌رده‌می (مه‌عریفه‌ت) زانیاری: که هاوکاته له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می عه‌لی کوڕی ئه‌بی طالب. کاکه‌ییه‌کان به عه‌لـــــــی ده‌ڵێن مه‌ولا، که ئه‌میش دۆنی خوایه و چوار به‌رجه‌سته‌کاری هه‌یه که ئه‌مانه‌ن (محه‌مه‌د، قه‌نبه‌ر، سه‌لمان و نصیره) ئه‌میش دۆنێکی هه‌یه که فاتمه‌ی کچی ئه‌سه‌ده ئه‌میش دۆنی دایکی خوایه، که دایکی سولطان ئیسحاقه، یان دایکی شاخۆشێنه.
٣- سه‌رده‌می سێیه‌م (عصر)ی شاخۆشین: که به سه‌رده‌می ته‌ریقه‌ت به‌ناوبانگه. شاخۆشین کوڕی مامه جه‌لاله‌دینی لوڕستانیییه، مامه جه‌لاله‌دینی لوڕستانی به‌بێ باوک شاخۆشینی بووه، باوکی مامه جەلاله‌دین نه‌زری کردووه (کاکه‌ییه‌کان که خواردن ئه‌خۆن نه‌زر ئه‌که‌ن) له‌و نه‌زره‌دا هه‌ناریان خواردووه، له‌و هه‌نار خواردنه‌دا ده‌نکێ هه‌نار به‌جێ ئه‌مێنێت، مامه جلاله‌دین ئه‌و ده‌نکه هه‌ناره ئه‌خوات و به‌و ده‌نکه هه‌ناره سکی پڕ ئه‌بێت، که مامه جلاله‌دین سکی پڕ ئه‌بێت، خه‌ڵکی ئه‌که‌ونه قسه. باوکی مامه جه‌لالەدین ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ستین تا مناڵه‌که‌ی ئه‌بێت، که مناڵه‌که‌ی بوو ئه‌یخه‌ینه ئاگره‌وه. گه‌ر مناڵه‌که سووتا دیاره ئه‌م کچه زینای کردووه، گه‌ر نه‌سووتا ئه‌وا که‌سێکی پیرۆزه. گه‌ر سووتاش ئه‌وا ده‌رده‌که‌وێ که مامه جلاله‌دین که‌سێکی ناپاکه. کاتێك كه مناڵه‌که ئه‌بێت، ئه‌یخه‌نه ئاگره‌وه و مناڵه‌که هیچی به‌سه‌ر نایه‌ت. بۆیه به که‌سێکی پیرۆز سه‌یر ئه‌کرێت و به‌رجه‌سته‌کاره‌کانی ئه‌مانه‌ن: بابه بزورگ و بابه تایه‌ری هه‌مه‌دانیی و بابه شاسوارو بابه یادگاره. شاخوشین بۆ خۆی دۆنی میهره و مامه جه‌لاله‌دینیش دۆنی ئاناهیتایه.
4- سه‌رده‌می چواره‌م: سه‌رده‌می سوڵتان سوحاکه. سوڵتان ئیسحاق کوڕی شێخ عیسای به‌رزنجییه، شێخ عیسای به‌رزنجی کوڕی بابه عه‌لی هه‌مه‌دانییه، بابه عه‌لی هه‌مه‌دانیی زاوای بابه تاهیری هه‌مه‌دانییه. سه‌رده‌می سوڵتان سوحاک به سه‌رده‌می زێڕینی کاکه‌ییه‌کان ئه‌بژێردرێ. واژه‌ی کاکه‌یی له سه‌رده‌می سوڵتان سوحاک په‌یدا ئه‌بێت، چونکه سوڵتان سوحاک حه‌وت کوڕی هه‌بووه که به یه‌کیان وتووه (کاکه) و ناوی کوڕه‌کانی ئه‌مانه بوون: سید محه‌مه‌دی گه‌وره سوار، شا‌ه ابراهیم، میری سور، سید سادق، سید ابولوفا، سید شهاوه‌الدین... هتد. نه‌وه‌کانی ئه‌م حه‌وت کوڕه‌ی کاکه‌یی پێیان ئه‌وتری سه‌یده‌کانی کاکه‌یی. لێره به‌دواوه واژه‌ی سه‌یید په‌یدا ئه‌بێت، پێش ئه‌وان واژه‌ی بابا به‌کارهاتووه. ده‌ڵێن (شا‌ه دوخت که کچی ئاخر کیسرای ساسانییه‌کان) بوو، که ناوی یه‌زگورد (یه‌زدانگورد) بوو له سه‌رده‌می خه‌لیفه عومه‌ری کوڕی خه‌طابدا ئه‌م کچه له شه‌ڕدا ئه‌گیرێت. خه‌لیفه عومه‌ر ده‌ڵێت ماره‌ی بکه‌ن له یه‌کێك له شه‌ڕکه‌ره‌کان. شا‌ه دوختیش ده‌ڵێ من کچی کیسرام، بمده‌ن به یه‌کێ که جۆره پله‌وپایه‌یه‌کی هه‌بێت، له‌وێدا ئیمامی حسه‌ین کوڕی عه‌لی لێ ئه‌بێت و ده‌ڵێ من ئه‌یهێنم، بۆیه تا ئێستاش نه‌وه‌ی ساسانییه‌کان ده‌ڵێن ئیمامی حسه‌ین شه‌ره‌فی ئێمه‌ی کڕییه‌وه. گوایا سه‌یده‌کانی ئێران و سه‌یده‌کانی کاکه‌ییه‌کان نه‌وه‌ی ئه‌م دوانه‌ن (ئیمامی حسه‌ین و شادوخت) ئه‌مه له لایه‌ک و له لایه‌کی تریشه‌وه گوایا له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عه‌لیدا رێ به هه‌موو بیروباوه‌ڕێک و په‌رستنێک دراوه و وه‌کو سه‌رده‌مه‌کانی پێشووش سه‌رانه و باج و خه‌رجییان لێ نه‌سه‌نراوه. چونکه له سه‌رده‌می عوسماندا ئه‌گه‌ر ئاگری نه‌ورۆز بکرایه‌ته‌وه ئه‌بوایه باج بدرایه، یان ئه‌گه‌ر جه‌ژنی (میهره‌گان – پیرۆزکردنی میهر) ئه‌بوایه سه‌رانه بدرایه. به واتایه‌کی تر له سه‌رده‌می ئیمامی عه‌لــــیدا داگیرکردن وه‌ستێنرا، بۆیه عه‌لـی له ناو هه‌موو په‌یڕه‌وانی سه‌رانسه‌ری ئایینه‌کانی زه‌رتووشتی وه‌ک کاکه‌یی و ئێزدی وئ یسماعیلی و عه‌له‌وییه‌کانیشدا پیرۆزه.
5- سه‌رده‌می ئاته‌شبه‌گ.
6- سه‌رده‌می قرمزی.
٧-سه‌رده‌می سه‌ید محه‌مه‌دی نوربه‌خش.
یه‌کێ له شته سه‌رنجڕاکێشه‌کانی ئایینی کاکه‌یی، ئه‌و خه‌رمانه زۆره‌ی شیعر و گۆرانی و ئاواز و مۆسیقایانه‌یه که خاوه‌نین. که زۆربه‌یان به زمانی ماچۆ نوسراوه، زمانی ماچۆش زمانێکی تێکه‌ڵاوه له دیالیکتی لوڕی و سۆرانی و هه‌ورامی (گۆرانی.) کێشی شیعره‌کان هه‌موویان کێشی شیعری ئاڤێستاییه، هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن که کێشی شیعره‌کان کێشی شیعریی په‌هله‌وین، ناوچه‌ی په‌هله ئه‌که‌وێته خۆرهه‌ڵاتی ناوچه‌ی مه‌نده‌لـــــی و خانه‌قین، که ئێستاش کوردستانه و ئه‌وانیش هه‌ر به دیالێکتێکی ماچۆ ئه‌دوێن. ئێمه‌ش به دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ڵێین (فه‌یلی) که هه‌ر وشه‌ی په‌هله‌وی بووه و عه‌ره‌به‌کان کردوویانه‌ته فه‌هله‌وی تا بۆته فه‌یلــــــی. ئاشکرایه که دین و ئایینی کوردان له‌م سه‌رده‌مانه‌دا خاوه‌نی گه‌نجینه‌یه‌کی پڕ سه‌روه‌ریی ئاواز و مۆسیقایه. کێشه زۆر و جۆراوجۆره‌کانی هۆنراوه‌ی یارسانه‌کان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باری سروشتی جۆراوجۆری کوردستان. چونکــه وه‌ک ئاشکرایه هۆنراوه و گۆرانی، ده‌ربڕینی ناخی مرۆڤه و له‌گه‌ڵ کارتێکردنی سروشت، بۆیه هه‌رده‌م جۆری زۆری گۆرانی وه‌ک گۆرانی کـــار و هه‌موو جۆره‌کانی وه‌ک دروێنه و زه‌وی کــــێڵان و مه‌ڵۆکردن و هتد... په‌یدا بووه، به زیادبوونی په‌یامی روحی که په‌یامه دینی و ئایینییه‌که‌یه، که هه‌رده‌م کاری گرنگی کردۆته سه‌ر نه‌شونماکردنی ئاواز و مۆسیقای کوردی به‌تایبه‌تی. بۆیه گۆرانی و ئاوازی مۆسیقا له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆته به‌شێک له نه‌ریت و بیرکردنه‌وه‌ش. ئه‌مه‌ش لای یارسانییه‌کان (کاکه‌ییه‌کان) له خۆڕا نه‌بووه، ئه‌کرێ ئێمه بۆ لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان سه‌ره‌داوێک لای گۆرانییه‌کانه‌وه بهێنین، که به‌پێی ئاماره‌که‌ی (میهردادی یه‌زه‌دی) 15% کورد کاکه‌یین و به‌شی هه‌ره زۆریان له کــــرماشانن و دوای ئه‌وه هه‌مه‌دانه و دوای ئه‌وه کـــه‌رکوکه و دوای ئه‌و سله‌یمانییه. له ساڵی 1160ی ز به دواوه له ناوچه‌ی هه‌کاری ئایینێکی تر په‌یدا ئه‌بێ به ناوی (ئێزدی) یان یه‌زدانی یان ئه‌یزه‌دی، که وشه‌کان ئاڤێستایین و به مانای فریشته هاتووه و دیسان مانای (خوا)ش ئه‌گرێته‌وه. ئه‌م ئایینه‌ش هه‌ر هه‌مان ناوه‌ڕۆکی ئایینی (کاکه‌یی) و دینی زه‌رتووشتییه، که ناوه‌ڕۆکه‌که‌یان ئه‌مانه‌ن:
١- به‌رجه‌سته‌کردنی یه‌زدان (خوا): به‌و واتایه‌ی که مرۆڤ به‌شێکه له خوا و به‌رجه‌سته‌کانی خوایه.
٢- یه‌که‌ی بوون: که مانای یه‌کیی خوا ئه‌گه‌یه‌نێ و بوونی خوا له هه‌مووشتێکدا ره‌نگ ئه‌داته‌وه، وه‌کو هۆنراوه‌که‌ی بابا تاهیری هه‌مه‌دانی ده‌ڵێت:
بـــه‌ده‌ریـا بـنــگــه‌ڕه‌م ده‌ریـا تـه‌ویـنمبـه‌سـه‌حـرا بنـگـه‌ڕه‌م سـه‌حــرا ته‌وینم
به‌هه‌رچـا بنگه‌ڕه‌م کوویی ده‌شـــتـوده‌رســــیـمـایـی روحــــی تــــــه‌ویـــنــــم
٣- دۆنای دۆن: که به واتای دووباره‌بوونه‌وه‌ی (رۆح)ه، ئه‌وان هه‌موویان باوڕیان وایه که رۆح هه‌زار و یه‌ک جار دووباره ئه‌بێته‌وه، تا له کۆتاییدا ئه‌و رۆحه ئه‌چیته‌وه ناو خوا. مانای ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت که مرۆڤ هه‌رده‌م له پاکتاویدایه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له پله‌ی خوا نزیک ببێته‌وه.
هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن 5%ی کورد یه‌زیدین. که ئه‌مانیش هه‌ندێ نه‌ریتی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و که تێکه‌ڵاوه له‌گه‌ڵ زمانی مۆسیقا و ساز و ئاوازدا. باشترین نموونه‌ش بۆ ئه‌مه لاوکی (کریڤ)ه، که لای یه‌زیدییه‌کان بوونه کریڤ. به واتای بوونه برای رۆحــــــی، به واتای کچی هیچ کامیان به کوڕی ئه‌وی تریان ناشێ (ناگونجێ ببنه هاوسه‌ری یه‌کتر) جا لاوکی کریڤ باس له‌و چه‌ڵه‌مه‌یه ئه‌کات، که کوڕی پیاوێک حه‌ز له کچـــــــی کریڤه‌که‌ی ئه‌کات، هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن: گوایه که بۆ یه‌که‌مجار لاوک لای یه‌زیدییه‌کان په‌یدا بووه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێ که گه‌ر لاوکیش بۆ یه‌که‌مجار لای ئه‌وانه‌وه دروست نه‌بووبێت به لایه‌نی که‌مه‌وه ئه‌مانیش گرنگییان به ئاواز و مۆسیقا داوه. عه‌له‌وییه‌کانیش هه‌ر له‌و ده‌وروبه‌ره‌دا په‌یدا بوون و بنکه‌ی یه‌که‌می دروستبوونیان شاری ده‌رسیمی باكووری کوردستانه، که ئێستا پێی ده‌ڵێن پاڕێزگای (تونجه‌لی) وشه‌ی (عه‌له‌وی) به‌م جۆره باس ئه‌کرێت:
کتێبه‌که‌ی د.جه‌مال نه‌به‌ز (کوردانی سه‌رگه‌ردان و برا موسوڵمانه‌کانیان) ده‌ڵێت: وشه‌که له وشه‌ی تورکی (ئه‌لیڤی)یه‌وه هاتووه و یه‌کێ له ماناکانی – هاڵاوه، گوایه هاڵاوی ئاگر بێت. کتێبی عه‌له‌وییه‌کان ناوی (بیۆرک)ه، که عه‌ره‌به‌کان کردوویانه‌ته بیارق، که به مانای ئاڵا دێت. حاجی به‌کتاش دروستکه‌ری ئه‌م ئایینه‌یه. ئه‌و ئاڵایه‌ش بریتییه له وێنه‌یه‌کی عه‌لـــــــی که له ژوورسه‌ریه‌وه وێنه‌ی رۆژێکه و له خواریشیه‌وه وێنه‌ی ئاگرێکه. هاوبه‌شیی عه‌ره‌ب ته‌نها وێنه‌که‌ی (عه‌لی)یه، دوو وێنه‌که‌ی تر که رۆژ (رۆژ په‌رستی وه‌کو باسمان کرد میهر په‌رستییه) و ئاگرن (ئاگر په‌رستیش هه‌ر میهرپه‌رستییه) هه‌ردووکیان له نیشانه‌کانی ئایینی کاکه‌یی و دینی زه‌رتووشته. عه‌له‌وییه‌کان بڕوایان به سێ شت هه‌یه: ا.عه‌لـــــی بۆ عه‌له‌وییه‌کان خوای باوکه. ب. بۆ موسوڵمانه‌کان خوای رۆحه. ج. عه‌لی خۆی محه‌مه‌د و عیساشه.
زمانی کوردی له مێژوودا ئه‌م ناوانه‌ی هه‌بووه، یه‌که‌م جار پێی وتراوه (ئێریه‌ن ڤاج) به مانای ئه‌و که‌سانه‌ی به زمانی ئاری ئه‌دوێن، ئاری ناوی میلله‌ته‌که‌یه و (ڤاج) بۆته واژه، وشه، واته.
له دانشتنێکمدا له‌گه‌ڵ هاوڕێی خۆشه‌ویست و پسپۆڕ له بواری فه‌لسه‌فه‌ی دینی زه‌رتووشتیدا کاک (جه‌لیلی عه‌باسی) وتی: ژیان لای زه‌رتووشت بریتییه له خۆشگوزه‌رانی و له شادی. خه‌م و په‌ژاره و له خۆدان و گریان که له ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا باوه لای زه‌رتووشت نییه. لای زه‌رتووشت زمانی ساز و ئاواز بۆ په‌روه‌رده‌کردنی رۆحی مرۆڤ به‌کار ده‌هێنرێ تا ببێته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی. بۆیه هه‌رده‌م هه‌ڵگرانی بیروباوه‌ڕی زه‌رتووشت ئاخافتنیان له‌گه‌ڵ که‌سانی ئاسایی و ته‌نانه‌ت ئاهورامه‌زداشدا هه‌ر به زمانی ساز و ئاوازه.