راهێنەرە نوێیەکەى بەرشەلۆنە
10:56 - 14/01/2020
"زەمەن"
يانەى بەرشەلۆنەى
ئیسپانى دوورخستنەوەى ڤاڵڤێردى لە ئەرکى راهێنەرایەتى یانەکە راگەیاند و کیکی سیتینی راهێنەرى پێشووى
ریاڵ بیتسى کردە راهێنەر.
یانەى
بەرشەلۆنە لە دواى شکستەکەیان بەرامەبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە چارەکى کۆتاى جامى
سوپەرى ئیسپانیا، بڕیارى دورخستنەوەى ڤاڵڤێردى راهینەرى دا و شەوى رابردووش بە
فەرمى رایگەیاند کە کۆتاییان بە گرێبەستەکەى ئەو راهێنەرە هێناوە.
لە گەڵ
دورخستنەوەى ڤاڵڤێردى بەرشەلۆنە شەوى رابردوو کیکی سیتینی وەک راهێنەرى نوێى
یانەکە راگەیاند , بڕیارە ئەمڕۆ
سێشەممە کاتژمێر ١:٣٠ خولەک گرێبەستەکەی واژۆ بکات و لە کاتژمێر ٢:٣٠ خولەک بە
راگەیاندنەکان دەناسێنرێت.
کیکی
سیتین تەمەنی ٦٢ ساڵە و یاری بۆ یانەکانی رایسینگ سانتاندێرو ئاتلەتیکۆ مەدرید و
لوگرۆنیس و لیڤانتی وەک یارزیان کردووەو کۆتا کارى راهێنەرایەتى لە یانەى یانەی
ریاڵ بیتس بووە.