زێدان دوای بردنەوەی یانەکەی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید چی وت؟
08:59 - 13/01/2020
زەمەن
زەیەندین زێدان، ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕایگەیاند
هاتین بۆ سعودیە بۆ نازناو . كۆتاییەكی گەورەمان بینی ، یانەی ئەتلەتیكۆ بە
شێوەیەكی زۆر باش یاریان كرد.
شەوی ڕابردوو لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیادا، یانەی
ڕیاڵ مەدرید لە یارییەکی دێربیدا ڕووبەڕووی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریری هاوشاری
بوویەوە و زەینەدین زێدانی، ڕاهێنەری یانەی شاهانە، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی دوای
یارییەکە ئەنجامدا و ڕایگەیاند "پێویستە پیرۆزبای لە هەموو یاریزانەكان بكەین
وە كۆرتوا یش ئاستێكی نایابی پێشكەش كرد بەتایبەت لە كاتی لێدانە یەكلاكەرەوەكان".
دەشڵێت زۆر دڵخۆشم ڤالڤێردی باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەكە بوو،
من پشت بە هەموو ئەو یاریزانانە دەبەستم كە ئامادەن بۆ یاری كردن من ڕاهێنەرم.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا، ئەستێرەکەی پێشووی فەڕەنسا وتی من وەك یاریزان زۆر
شتم بە دەست هێنا ئێستا ڕاهێنەرم لە ڕاهێنەریش بە هەمان شێوە من باوەرم بە كار
كردنی بەردەوام هەیە لەو ڕێگایەوە دەتوانی زۆر شت بەدەست بهێنیت