فازڵ میرانی باس لە هاوکاری سولەیمانی دەکات بۆ هەرێم لە شەڕی داعشدا
02:52 - 05/01/2020
"زەمەن"
سکرتێری مەکتەبی
سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لە ڕۆڵی قاسم سولەیمانی دەکات لە هاوکاری قاسم
سولەیمانی لە شەڕی دژ بەداعشدا و دەڵێت هاوکارێکی باسی هەرێم و عێراق بووە.
فازڵ میرانی، سکرتێری
مەکتەبی سیاسی پارتی لە کاتی بەشداریکردن لە پرسەی قاسم سولەیمانی لە هەولێر
رایگەیاند " هەوڵدەدەین عێراق نەبێتە مەیدانی جەنگی هەرێمی و نێودەوڵەتی و سولەیمانی دۆستی عێراق و دۆستی کورد
بووە لە قۆناغە جیاجیاکاندا".
وتیشی " حکوومەتی عێراق دەبێت باشتر خوێندنەوە
بۆ رەوشەکە بکات و ئاشتبوونەوەی سیاسی لەگەڵ خۆپیشاندەران و لایەنەکان ئەنجام بدات".
ئەمڕۆ لە کونسوڵگەری هەولێر و سلێمانی
کۆماری ئیسلامی ئێران پرسە بۆ قاسم سولەیمانی، بەرپرسی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای
پاسداران دانرا و سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەشداری پرسەکەیان کرد.