ڕێکخەری گشتی گۆڕان بەشداری پرسەی قاسم سولەیمانی کرد
02:18 - 05/01/2020
"زەمەن"
عومەر سەید عەلی ڕێکخەری گشتی گۆڕان بە
سەرۆکایەتی شاندێکی حزبەکەی بەشداری پرسەی قاسم سولەیمانی، کرد لە شاری سلێمانی.
عومەر سەید عەلی بە سەرۆکایەتی شاندێکی
حزبەکەی کە لەهەریەکە لە جەلال جەوهەر و عەدنان عوسمان، جەمالی حاجی محەمەد، ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و د. هۆشیار عومەر عەلى بەرپرسى ژوورى پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان پێکهاتبوو، بەشداری پرسەی قاسم سولەیمانیان کرد کە لە کونسوڵخانەی ئێران لە شاری
سلێمانی.
هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ی کانوونی دووەمی
2020، وەفدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کەلەلایەن فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی
سیاسییەوە سەرۆکایەتی دەکرا بەشداری پرسەی قاسم سلێمانی، فەرماندەی کوژراوی
فەیلەقی قودسی ئێرانیان کرد لە کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر.
هەروەها چەند بەرپرسێکی یەکێتی لە شاری هەولێر و سلێمانى بەشداری پرسەی
قاسم سلێمانییان کرد.