یەکگرتووی ئیسلامی هۆشداری دەدات
02:43 - 04/01/2020
"زەمەن"
یەکگرتووی ئیسلامی، کوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بە
مایەی نیگەرانی و دڵگرانی خۆیان ناودەبات و دەشڵێت وەک پەرەسەندنێکی مەترسیدار
دەیبنن.
یەکگرتووی ئیسلامی لەو ڕاگەیەندراوەدا کە ئەمڕۆ شەممە
بڵاویکردووەتەوە، هۆشداری دەدات لە پەرسەندنی پەرچەکردار و ئەگەری بەرپابوونی
جەنگی خوێناوی و دەڵێت"ئه‌م رووداوه هه‌نگاوێكه به‌ره و په‌ره‌سه‌ندنی په‌رچه‌كردار
و ئه‌گه‌ری به‌رپاربوونی جه‌نگی خوێناوی و به مه‌یدانكردنی عێراق بۆ جه‌نگێكی
كاولكاری.. ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و دوو به‌رێزه
و قوربانیه‌كانی تر له خودای په‌روه‌ردگار داوای ره‌حمه‌ت و لێ خۆشبوون ئه‌كه‌ین
و بۆ برینداره‌كان داوای شیفا ده‌كه‌ین"
یەکگرتوو کە یەکەم حزبی سیاسی هەرێمە ڕاگەیەندراو لەسەر کوژرانی
قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بڵاودەکاتەوە، دەڵێت "ده‌خوازین سنورێك بۆ ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه ترسناكه و ده‌ستێوه‌ردان و به‌زاندنی سه‌روه‌ری
وڵاته دابنرێ و عێراق نه‌كرێته گۆڕه‌پانی جه‌نگی وڵاتان، گه‌لی عێراق سه‌رباری
كێشه و گرفتاریه‌كانی خۆی شایسته‌ی ئه‌م هه‌موو بارگرانی و نه‌هامه‌تیه نیه..
جێگای داخه ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست كه سه‌رچاوه‌ی شارستانی و ئاینه
ئاسمانیه‌كانه و خاوه‌نی سامانی سروشتی فراوانه، ئاوا بووه‌ته مۆڵگه‌ی له‌شكركێشی
و شه‌ڕ و خوێنرێژی و زمانی حیوار و چاره‌سه‌ری سیاسی تێدا فه‌رامۆشكراوه"
دەقی ڕاگەیەندراوکە
رووداو
و پێشهاته توند و تیژیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا، به‌تایبه‌ت به ئامانجگرتنی
(سه‌ردار قاسم سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس ) و چه‌ند هاوكارێكیان له‌لایه‌ن
هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه، مایه‌ی دڵته‌نگی و نیگه‌رانی ئێمه‌یه و به په‌ره‌سه‌ندنێكی
مه‌ترسیداری ده‌بینین ..
ئه‌م
رووداوه هه‌نگاوێكه به‌ره و په‌ره‌سه‌ندنی په‌رچه‌كردار و ئه‌گه‌ری به‌رپاربوونی
جه‌نگی خوێناوی و به مه‌یدانكردنی عێراق بۆ جه‌نگێكی كاولكاری.. ئێمه له یه‌كگرتووی
ئیسلامی كوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و دوو به‌رێزه و قوربانیه‌كانی تر له
خودای په‌روه‌ردگار داوای ره‌حمه‌ت و لێ خۆشبوون ئه‌كه‌ین و بۆ برینداره‌كان داوای
شیفا ده‌كه‌ین .. ده‌خوازین سنورێك بۆ ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه ترسناكه و ده‌ستێوه‌ردان
و به‌زاندنی سه‌روه‌ری وڵاته دابنرێ و عێراق نه‌كرێته گۆڕه‌پانی جه‌نگی وڵاتان،
گه‌لی عێراق سه‌رباری كێشه و گرفتاریه‌كانی خۆی شایسته‌ی ئه‌م هه‌موو بارگرانی و
نه‌هامه‌تیه نیه.. جێگای داخه ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست كه سه‌رچاوه‌ی شارستانی
و ئاینه ئاسمانیه‌كانه و خاوه‌نی سامانی سروشتی فراوانه، ئاوا بووه‌ته مۆڵگه‌ی
له‌شكركێشی و شه‌ڕ و خوێنرێژی و زمانی حیوار و چاره‌سه‌ری سیاسی تێدا فه‌رامۆشكراوه ..
هه‌رله‌م
بۆنه‌یه‌دا ده‌خوازین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ئه‌رك
و به‌رپرسیارێتی خۆیان كاری جدی بكه‌ن بۆ رێگرتن له‌م جه‌نگه به‌ربڵاوه.
داواكارین هه‌موولایه‌ك به رێكاری سیاسی و دیبلۆماسی و گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ڵێنامه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن ..
یه‌كگرتووی
ئیسلامی كوردستان
4/1/2020