فەرمانی دەستگیرکردن و قەدەغەی گەشتکردن بۆ بەرپرسێک دەرچوو
10:45 - 01/12/2019
"زەمەن"
دادگای
باڵای عێراقی بڕیاریدا بە دەستگیرکردن و قەدەغەی گەشتکردن بۆ جەمیل شەمەری، سەرپەرشتیاری
شانەی قەیرانەکانی زیقار.
لە
بەیاننامەیەکدا دادگای باڵای عێراقی، بە تۆمەتی کوشتنی خۆپیشاندەران بڕیاری
دەستگیرکردن و قەدەغەی گەشتکردنی بۆ فەریق جەمیل شەمەری ڕاگەیاند.
پێشتریش لە
ڕۆژی پێنج شەممەدا عادل عەبدولمەهدی بڕیاری لەسەرکارلادانی ئەو بەرپرسە عێراقیەی
دەرکرد لە سەرپەرشتیاری شانەی قەیرانەکانی پارێزگای زیقار، کە تۆمەتبارە بە کوشتنی
٢٢ خۆپیشاندەر و بریندار بوونی ١٤٢ لەخۆپیشاندەران.